كاراتەكارێكی كورد لە ئاستی جیهاندا پلەی یەكەمی بەدەست هێنا
15:48 - 4 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: وەرزشكارێكی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد لە ركابەرییە نێودەوڵەتییەكانی \"كیۆكووشین ئۆیاما\" كە لە تاران بەڕێوە چوو، پلەی یەكەمی لە ئاستی جیهاندا بەدەستهێنا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بێهزاد خزری كاراتەكاری مەهابادی بەشداریی لە ركابەرییەكانی \" كیۆكووشین ئۆیاما\"دا كردووە و میداڵی زێری بۆ خۆی مسۆگەر كردووە.
ئەو ئەندامەی تیمی كاراتەی مەهاباد، توانیویەتی لەكێشی كەمتر لە ٧٠ كیلۆ بەسەر بەرامبەرەكەیدا سەربكەوێو ئەو پلەیە بەدەست بێنێت.
هەر لەوپێوەندییەدا كەریم مێهرنژاد وەرزشكارێكی دیكەی خەڵكی مەهاباد لە كێشی خوار ٦٠ كیلۆدا توانیویەتی پلەی چوارەمی جیهانی \" كیۆكووشین ئۆیاما\" مسۆگەر بكات.
لەو ركابەرییانەدا لوقمان مەحموودی ئازەر وەكوو سەرپەرەست و دوو كەسی دیكەش بەناوەكانی ئیسماعیل دادوەند و مریەم مەسجدی وەكوو داوەر بەشدار بوون.
ركابەرییە نێودەوڵەتییەكانی كاراتەی(كیۆكووشین ئۆیاما) بە بەشداریی ١٣٠ وەرزشكار لە ١٢ وڵاتی جیهانەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ لەتاران بەڕێوە چووە.
كیۆكووشین لەلایەن ئۆیاما لە كۆرەی باشوور دامەزراوە و بە یەكێک لەشێواز و سەبكەكانی كاراتە \"بێكۆنترۆڵ\" دێتە ئەژمار، كە زیاتر جەخت لەسەر مەشقكردن و راهێنانی هەناسە و شەڕی راستەقینە دەكات.