ئابدانان/داوای یارمەتیی بنەماڵەیەکی کورد بە حەوت منداڵی پزیشکەوە

19:51 - 25 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئیلام داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی کرد، کە هەلی کار بۆ ٧ منداڵە پزیشکەکەی پێک بێنن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە بنەماڵەیەکی ١٢ سەر خێزانیی ئابدانانیدا، ٧ کەسیان توانیویانە بڕوانامەی پزیشکی بەدەست بێنن و باوکی ئەو بنەماڵەیەش تەنیا لە رێگەی وەرزێڕی و شۆفیرییەوە بژیویی ژیانی بنەماڵەکەی دابین دەکات.

عەبدولرەزا خانی‌زادە، کەلە گوندی \"وەچ کەبوودی خواروو\" لە دایک بووە، روو لە بەرپرسانی حکوومەتی رایگەیاندووە؛ بۆ \"دابین کردنی ئیمکاناتی پزیشکی بۆ هاو ئوستانییەکانیان\" هاوکارییان بکەن.

ناوبراو کە هەتا پۆلی پێنجەمی سەرەتایی درێژەی بە خوێندن داوە، چوار کەس لە منداڵەکانی توانیوویانە ببنە پزیشکی نەشتەرگەریی \"چەناکە، ددان و دەم و چاو، بەشە ناوخۆییەکانی لەش و ژنان\".

هەروەها سێ کەسی دیکە لە ئەندامانی ئەو بنەماڵە کوردە لە رشتەی پزیشکی‌دا سەرقاڵی خوێندنن وهاوکات ئۆگریی خۆیان بۆ پزیشکی نیشان داوە.

ئەم ٧ پزیشکە بە کاری دەواو دەرمانی نەخۆشەوە سەرقاڵن و باوکی ئەو بنەماڵەیەش تەنیا بۆ ئەوەی کە منداڵەکانی لە ئوستانەکانی دیکە سەرقاڵی کاری پزیشکین، ئەو داواکارییەی هێناوەتە گۆڕێ.

راپۆرتی ئەم ٧ پزیشکە کوردە و داواکاریی باوکی ئەو بنەماڵەیە بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەی ئیلام لە کاتێکدا لە ماڵپەڕی \"ئیرنا\" بڵاو دەبێتەوە، کە ماوەیەک پێش ئێستا ئەم ماڵپەڕە ناوخۆییانە باسیان لە \"کەمیی نەخۆشخانە و ئیمکاناتی پزیشکی\" لە ئوستانی ئیلام کردبوو.

ئەحمەد شەهوانی نوێنەری خەڵکی ئیلام لە مەجلیسی ئیسلامی رایگەیاندبوو؛ بەشی دەواو دەرمانی ئوستانی ئیلام بەرەوڕووی کەمیی لەڕادەبەدەری بوودجە بۆتەوە و پزیشکی پسپٶر زۆر بە دەگمەن لەم ئوستانەدا هەیە.