ئابدانان/ ئه‌گه‌ری هه‌یه گازی شاریی هۆكاری قوربانیانی كاره‌ساتی ته‌قینه‌وه‌كه بوو بێ
14:45 - 1 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: به هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ئابدانان له پارێزگای ئیلام‌دا، ٥ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد بوونه قوربانیی.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، هۆكاری كوژران و برینداربوونی ئه‌و ٥ كه‌سه، ئه‌گه‌ری هه‌یه به هۆی نه‌شتی گاز له بۆری ڕاگواستنی گازه‌وه بووبێ.
ته‌قینه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كی \"بووته‌كی باقر سه‌در\" ڕووی داوه.
ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ ڕاگه‌یه‌نه حكوومییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌ی بتڵی گازیان وه‌ك هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام له ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردووه‌وه هه‌ندێ هه‌واڵی دژ به یه‌ك له‌مه‌ڕ هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه بڵاو بوونه‌ته‌وه.
له كاتێكدا كه سه‌رۆكی شركه‌تی گازی شاریی ئابدانان هه‌رچه‌شنه تێوه‌شاندنی گاز بۆ ڕایڵه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، شاره‌وانی ئابدانان له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئیسنا باسی له ناڕوون و نادیاربوونی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه كردبوو.
دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه له ڕۆژانی پێشه‌وه بۆنی گاز ده‌هات و جگه له‌مه‌ش سێ بتڵی گازی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ده‌ستیان بۆ نه‌بردراوه و ساخن.
هه‌واڵنێریی مێهر له زاری یه‌كێك له كارناسانی شیمییه‌وه ڕایگه‌یاند: \"نه‌شتی گازی شاریی له ژێرزه‌وین و زێڕابه‌كانی ئه‌م خانووه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه گاز نه‌شت بكاته نێو كونه ژێرزه‌وییه‌كان و له ئاكامدا له‌م ڕێگه‌وه چووه‌ته نێو ماڵه‌كه و بووه‌ته هۆی ته‌قینه‌وه‌كه.\"
ته‌قینه‌وه‌كه بوو به هۆی گیان له‌ده‌ستدانی باوكێكی ٦٠ ساڵان و برینداربوونی ٤ ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه كه بارودۆخی جه‌سته‌یی دایكی بنه‌ماڵه به سووتمانی باڵای ٥٠% و كوڕی بنه‌ماڵه‌كه به سووتمانی كه‌متر له ٥٠%، خراپ و ته‌ندروستی دوو كچی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك باشتره.
نه‌بوونی ئیمكانات و كادری شاره‌زا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته بگوازرێنه‌وه بۆ شاری ئیسفه‌هان.
شاری ئابدانان به زیاتر له ٥٠ هه‌زار دانیشتوو، له ١٦٠ كیلۆمێتریی باشووری پارێزگای ئیلام‌دا هه‌ڵكه‌وتووه.