RMMK : ئیرنا دهبێ داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکات
13:54 - 25 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لەدووتوێی بەیاننامەییەکدا دەڵێ بڵاوکردنەوە ڕاپۆرتێکی شرۆڤەیی تێکەڵ بە بێ ڕێزی \"ئیرنا\" لە پەیوەندی لەگەڵ سەفەری ئەم دواییانەی مەسعوود بارزانی بۆ تورکیا و عەرەبستان هەستی نەتەوەیی کوردی خەوشدار کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەو ڕێکخراوەیە لە دوتوێی بەیاننامەیەکدا وێڕای ئەوەی داوای لە هاووڵاتیانی کورد کردووە تەناهی و هێمنی خۆیان بپارێزن و وەک پێشوو ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕین پەسەندکراو لە جاڕنامەی مافی مرۆڤ بگرن. داوا لە میدیاکاران و میدیاکان دەکات کە ئەخلاق، ڕێوشوێن و بنەما پیشەییەکان، یاسا و مافی مرۆڤ ڕەچاو بکەن .
دەقی بەیاننامەی ڕێکخراوی داکۆکی مافی مرۆڤی کوردستان کە بە دەستی ئاژانسی کوردپا گەیشتووە ، وەک خۆی لەخوارەوە هاتووە:
هەروەک کە لە ماڵپەڕی هەواڵدەریی کۆماری ئیسلامی ئێران_ئیرنا_ دیارە ، ئەم هەواڵدەرییە حکوومەتییە لەپەیوەندی لەگەڵ سەفەرەکانی ئەم دواییانەی مەسعوود بارزانی بۆ عەرەبستان و تورکیا، چەند ڕۆژ پێش بەبڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی شرۆڤەیی بە نێوەڕۆکی ورووژێنەر و تێکەڵ بە بێرێزی هەستی نەتەوایەتی خەڵکی وکردی خەوشەدار کردووە. لە ڕوانگەی زۆربەی شارەزایانەوە لە ڕاپۆرتی ئاماژەپێدراودا بە خستنە ڕووی هێندیک ڕخنە و تۆمەتی بێ بنەما لەسەر ڕێبەرانی هەریمی کوردستان، بە ئاشکرا بێ ڕێزی بە شێوەی جل و بەرگ و نەریت و فەرهەنگی خەڵکی کورد کردووە کە ئەمەش تووڕەیی و ناڕەزایەتی بەشێک لە هاووڵاتیانی کورد، کێشەی دەروونی ، کۆمەڵایەتی_ مەدەنی لە کوردستاندا لێکەوتووەتەوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، بەشێک لە هاووڵاتیانی کورد پەیوەندییان بە هەواڵنێرانی مافی مرۆڤی کوردستان کردووە و بەدەربڕینی ناڕەزایەتی خۆیان، داوای دژکردەوەی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان و دامەزراوە مەدەنی و خەڵکییەکانی دیکەیان کردووە لەهەمبەر بێرێزی هەواڵدەریی حکوومەتی ئیرنا .
رێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان ، وێڕای ئەوەی داوا لە هاووڵاتیانی کوردستان دەکات کە دان بەخۆیاندا بگرن و هێمنی خۆیان ڕابگرن داوای کە خەڵکی کورد کردووە وەک پێشوو ڕێز لە ئازادی ڕادەربڕین، پەسەند کراوی جاڕنامەی مافی مرۆڤ بگرن، هەروەها داوای ڕەچاوکردنی ئەخلاق، ڕێسا و بنەما پیشەییەکان ، یاسا و مافی مرۆڤی لە میدیاکاران و میدیاکان کردووە .
ئەم ڕێکخراوە بێرێزی بە داب و نەریت، جل و بەرگ، ئۆگری و داراییەکان، زمان و فەرهەنگی خەڵکەکەمان پاساو هەڵنەگر و بە ناپەسەند دەزانێ و داوا لە هەوالدەریی کۆماری ئیسامی ئێران دەکات بە مەبەستی گەڕانەوەی تەناهی بۆ کۆمەلگا بە نیسبەت ئەو وتارە تێکەڵ بە بێرێزییە بەفەرمی داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکات .
تاران ٢٣ سەرماوەزی ١٣٩٤ _ ١٤ی دێسامبری ٢٠١٥ی زایینی
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان