RMMK: ٢٢ی پووشپەڕ رۆژی \"دەربڕینی بێزاری لە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و مەحكووم كردنیەتی\"
16:17 - 20 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لەبەرەبەریی ٢٥ـەمین ساڵوەگەڕی تیرۆر دكتور عەبدولڕەحمان قاسملوو سكرتێری پێشووی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، وێڕای مەحكووم كردنی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.
لەبەشێكی بەیاننامەكەدا هاتووە: دوای تیرۆری د.قاسملوو، دەیان کەسایەتیی دیكە لەچالاكان و رێبەرانی دیكەی حیزب و رێكخراوە كوردییەكان بوونە قوربانیی جینایەتی نێودەوڵەتی و دەكرا لەرێگەی ئەو بەڵگانەی كە لەتیرۆری دكتور قاسملوو بەدەست هاتن، پێش بە تیرۆرەكانی دیكە بگیردرێت.
نوسخەیەك لەو بەیاننامە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە و لەلایەن ئاژانسەوە دەقەكەی كراوەتە كوردی.
دەقی بەیاننامەكە:
٢٢ی پووشپەڕ رۆژی راگەیاندن و دەربڕینی بێزاری لە تیرۆریزمی نێودەوڵەتییە
٢٥ ساڵ لەمەوبەر، دكتور عەبدولڕەحمان قاسملوو سكرتێری حیزبی دێمۆكرات و لەرێبەرانی پایەبەرز و ناوداری بزووتنەوەی ئازادیخوازیی كوردستان، لەكاتی وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی ئیسلامیی ئێران، لە ڤییەن هێرشی تیرۆریستی كرایە سەر و هاوڕێلەگەڵ دوو كەس لە دۆستەكانی تیرۆر كرا.
دوابەدوای ئەو رووداوە دەوڵەتی ئێران هەوڵی ئەوەی دا كە ئەو تیرۆرە بە كێشە و پاکانەی ناوخۆیی حیزبی یان كێشەی حیزبی دێمۆكرات لەگەڵ رێكخراوە سیاسییەكانی دیكە و یان دژبەرانی حكوومەتی ئێران لەقەڵەم بدات، بەڵام دواتر هێندێبەڵگەی حاشا هەڵنەگر ئەوەی سەلماند كە ئەو تیرۆرە ئامانجدار و دەستی دەوڵەتی ئێرانی تێدا بووە و لەئەگەری بەدواداچوونی زیاتر بۆ ئەو پرسە (دەستبەسەركردن، دادگایی كردن) لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارە جیهانییەكان و دەزگای قەزایی وڵاتی ئوتریش، هێندێلایەنی ناڕوونی ئەو هەوڵە جنایەتكارانەیە ئاشكرا دەبوو، و ئەگەری ئەوەش هەبوو كە دەبووە كارتێكی فشار بۆ پێشگری لە جینایەتەكانی دیكە.
بەڵام جینایەتی تیرۆریستەكان درێژەی کێشا و دكتور سادق شەرەفكەندی سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكرات و هاوڕێكانی لە بڕلینی ئاڵمان تیرۆر كران و ئەمە لەحاڵێكدابوو كە بەر لەو رووداوانە، دەیان کەسی دیكە لەچالاكان و رێبەرانی دیكەی حیزب و رێكخراوە كوردییەكان لە كوردستان و دەرەوەی وڵات، بوونە قوربانیی ئەو جینایەتانە و بەداخەوە سەرەڕای دەستبەسەركردن و دادگایی كردنی ژمارەیەك لە ئاڵقەی پێوەندیی تیرۆری دكتور شەرەفكەندی لەئاڵمان، تاوان و سزادان و شناسایی بكەران، بێئاكام مایەوە و هیچ دەوڵەت، ناوەند و یان دادگایەك هەوڵی بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی بكەرانی سەرەكیی تیرۆرەكە نەدا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان وێڕای دەربڕینی داخ و كەسەری خۆی لە تیرۆری رێبەران و كەسایەتییە سیاسییەكانی كورد و هەروەها بەدوادانەچوونی یاسایی و كەیفەری بۆ ئەو جینایەتانە، لە چەند ساڵ لەمەوبەرەوە مانگی پووشپەڕ وەكوو \"مانگی ناڕەزایەتی دەربڕین بە سەركوت و بزووتنەوە مەدەنی و ئاشتیخوازەكانی خەڵكی كورد\" و ٢٢ی پووشپەڕی وەكوو \"رۆژی دەربڕینی بێزاری لە تیرۆریزمی دەوڵەتی و مەحكووم كردنی\" ناودێڕ كردووە و هەموو ساڵیک و لە سەروبەندی ٢٢ی پووشپەڕدا ناڕەزایەتی خۆمان سەبارەت بە سەركوتی چالاكییە مەدەنی و سیاسییە ئاشتیخوازەكانی خەڵكی ئێران و كوردستان، رادەگەیەنین و سەرەڕای مەحكووم كردنی بەكارهێنانی كارتی تیرۆر و توندوتیژی لەلایەن دەوڵەتەوە، سەرنجی و بیروڕای ناوەندە یاساییەکان و كۆمەڵگەی جیهانی بۆ لای خەیانەتە دەوڵەتییەكان و پشتیوانی دەوڵەتەكان لە تیرۆریزم رادەكێشین و روو لە هاونیشتمانان بانگەوازی مەحكووم كردنی ئەو كردەوە جینایەتکارانە دەكەین.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان
٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٣
١١ی جوولای ٢٠١٤