RMMK: نەورۆز دەبێ ببێت بە بنەمای یەکڕێزی و یەکگرتوویی نەتەوەی کورد

13:28 - 28 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی جێژنی نەورۆزی لە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان کرد.

لەم پەیامەدا هاتووە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان نەورۆز بە نوێکردنەوە و بووژانەوەی سرۆشت و ژیان و کۆمەڵ و کۆمەڵگای مەدەنی دەزانێت و لەسەر ئەو بڕوایەدایە کە نەورۆز لەهەر ئاستێکدا یادکردنەوەێکە لە سەرکەوتنی جماوەری خەڵک. ئەوە نە تەنیا لەمێژووی کورد، بەڵکوو لەئێستایشدا وەکوو جێژنی سەرکەوتنی خەڵکە بەسەر دەسەڵاتدارە ستەمکارەکان و حکومەتە نادادگەرەکان.

دەقی ئەم پەیامە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە، بەم چەشنەیە:

نەوڕۆز و ساڵی ۲۷۱۹ له گەلی کورد پیرۆز بێت


ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، هاتنەوەی نەورۆز و ساڵی نوێ، ساڵی۲۷۱۹ کوردی لە گەلی کورد بەگشتی و خەلکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی دەکات.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان نەورۆز بە نوێکردنەوە و بووژانەوەی سرۆشت و ژیان و کۆمەڵ و کۆمەڵگای مەدەنی دەزانێت و لەسەر ئەو بڕوایەدایە کە نەورۆز لەهەر ئاستێکدا یادکردنەوەێکە لە سەرکەوتنی جماوەری خەڵک. ئەوە نە تەنیا لەمێژووی کورد، بەڵکوو لەئێستایشدا وەکوو جێژنی سەرکەوتنی خەڵکە بەسەر دەسەڵاتدارە ستەمکارەکان و حکومەتە نادادگەرەکان.

هەر بەم بۆنەوە برز ڕاگرتن و تایبەت بەڕێیەوە بردنی رێیەوڕەسمی نەورۆزی کوردەواری، وەکوو جێژنێکی مێژویی و مرویی و نەتەوەی بۆ گەلی کورد پیرۆزە. نەورۆز دەبێ ببێت بە بنەمای یەکرێزی و یەکگرتوویی نەتەوەی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان.

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان دیسانەوە پیروزبایی نەورۆز لە گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەکاتەوە.

۲۷ی ڕەشەمەی ۲۷۱۸

سەرۆکایەتی رێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان