RMMK: مافی خودموختاری بە لەسێدارەدانی خوازیارانی لەناو ناچێت
15:54 - 26 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە هەمبەر لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسیی کورد هەڵوێستی گرت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٢٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٤، رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا لە پەرچەکردار بە جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدانی مەنسوور ئاروەند، زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد لە زیندانی میاندواو، رایگەیاندووە کە مافی خودموختاری بە ئیعدامکردنی داواکارەکانی لە ناو ناچێت.
لە بەشێک لە بەیاننامەکەی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستاندا هاتووە کە ماف و ئازادییە سیاسییەکان یەکێک لە هەرە سادە و ساکارترین نموونەکانی مافی مرۆڤن کە خەڵکی هەر کۆمەڵگایەک پێویستە بە کەڵک وەرگرتن لەو ماف و ئازادییە سیاسییانە لە دیاریکردنی چارەنووسی سیاسی و کۆمەڵایەتیی خۆیان و پێکهێنانی حکوومەت و کاریگەری لەسەر پێکهاتەی سیاسی و بەڕێوەبەری و چاوەدێری لەسەر هەڵسوکەوت و شێوازی بەڕێوەبەریی بەرپرسانی وڵات به شێوەیەکی دێموکراتیک بەشداری بکەن.
لە راستیدا دیاری کردنی بارودۆخی سیاسی، مافی دابینکردنی ئازادانە و گەشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و هەروەها مافی خودموختاری کە یەکێک لە مافە بنەڕەتییە پەسندکراوەکان لە بەڵگەنامە و جاڕنامە نێودەوڵەتییە مافی مرۆڤییەکانە، تاکوو ئێستاش لەلایەن دەوڵەتگەلێکەوە بە نیسبەت کۆمەڵێک خەڵک و یەک لەوان گەلی کورد لەبەرچاو ناگیردرێت و پێشێل دەکرێت.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا کە لە دژکردەوە بە دۆخی زاڵ بەسەر کوردستاندا لەلایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو بووەتەوە، ئاماژە دراوە کە نزیک ٧٠ ساڵ پێش ئێستا پێشوا قازی محەمەد و کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاوبیرانی بۆ بەرگری لە مافی دیاریکردنی چارەنووس و مافی خودموختاری بۆ خەڵکی کوردستان گیانی خۆیان بەخت کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: بە لەسێدارەدانی قازی محەمەد پێشێلکارانی مافی مرۆڤ و رێژیمی دەسەڵات پێیان وابوو کە بە لەسێدارەدانی قازی محەمەد و هاوڕێیانی دەتوانن مافی چارەنووس و داواکارییەکانی کورد بۆ خودموختاری لەناو بەرن بەڵام لە ماوەیەکی کورت پاش لەسێدارەدانی قازی محەممەد داواکارییەکانی نەتەوەی کورد گەییشتە هەموو جیهان و هەنووکە بە شێوەی فەرمی دانی پێدا نراوە.
لە بەشی کۆتایی ئەو بەیاننامەیەدا پێداگری کراوەتەوە: ئاشکرایە کە مافی خودموختاری و دیاریکردنی مافی چارەنووس لە مافی مرۆڤ جیا نەکراوەیە و رێزدانان بۆ مافی مرۆڤ لە ئێراندا لە گرەوی دابینبوونی مافی خودموختاری و دەسەڵات لە دیاریکردنی چارەونووس بۆ گەلی کورد دەستەبر دەبێت.