RMMK سەبارەت بە کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی باشووری کوردستان بەیاننەمەیەکی بڵاو کردەوە
14:20 - 30 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە تەواوی ویژدانە نەنووستووەکان لە جیهاندا کرد کە هەڵویستی جیددی و کردەیی لە هەمبەر پرۆسەی سەرکوتکەرانەی دەوڵەتی عێراق و پێشگرتن لە کوشتاری دووبارەی بە کۆمەڵی خەڵکی باشووری کوردستان هەڵبگڕن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان گەمارۆی ئابووری، نیزامیی و ئەمنییەتی خەڵکی کوردستان بە کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان دەزانێت.
لە بەیاننامەی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان داهاتووە: پاش هێرشی هێزە چەکدارەکانی عێراق و هاوپەیمانان و هاوکارانی ناوچەیی ئەوان لە ناوچە کوردنشیینەکانی \"باشوور\"ی کوردستان، دەیان هەزار کەس لە هاووڵاتییانی کورد لە شاری کەرکووک، دۆزخۆرماتوو، خانەقین، ناوچەکانی شەنگاڵ و ناوچە کێشە لە سەرەکان بابەتی \"ماددەی ١٤٠ی یاسای فیدراڵ\" لە باشووری کوردستان، ناچار بە جێهیشتنی ماڵ و حاڵی خۆیان بوون و ئاوارە بوون.
خەڵکی باشوور بە کورد و کەمایەسییە نەتەوەیی و ئایینەییەکان بە تایبەتی عەرەب و تورکمەنەکانی دانیشتووی کوردستان لە ٢٥ی دیسامبێری ڕابردوودا، لە ڕێفراندۆمێکدا بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووس و داهاتووی سیاسی خۆیان چوونە سەر سندووقی دەنگ دان دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان دا.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مڕۆڤی کوردستان هەوڵەکان و پرۆسەی باس کراوە و گەمارۆی ئابووری، نیزامیی و ئەمنیەتی خەڵکی کوردستان بە سزای بە کۆمەڵی خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان دەزانێ و داوا لە ویژدانە نەنووستووەکانی جیهان دەکات لە بەرانبەر ئەنفاڵ و ژینوساید و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی باشووری کوردستان بێ لایەن نەبن.
دەقی تەواوی ئەم بەیاننامەیە لە بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دایە.