RMMK: رێفراندۆم بۆ مافی دیاریكردنی چارەنووس لەهەرێمی كوردستان، یاسایی و لۆژیكیە
16:15 - 18 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی كوردپا: ناوەندێكی مافی مرۆڤ پشتیوانیی خۆی لە هەڵوێستی رێبەرانی كورد لەهەرێمی كوردستان لەمەڕ بەشداری نەكردنیان لەشەڕی تایفی و مەزهەبی و وەدیهاتنی ماف و ئازادییەكانی خەڵكە كوردستان، دەبڕی.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بەیاننامەیەكی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی رێفراندۆم لەهەرێمی كوردستان بڵاو كردەوەو تێیدا بە پشت بەستن بە مادەیەكی نێودەوڵەتی، مافی ئابووری، كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و هەروەها مافی عادڵانە و سیاسی بە مافی نەتەوەكان دەزانێ.
لەبەشێكە بەیاننامەكەدا هاتووە، درێژەی زەخت و فشارەكان بۆ سەر خەڵكی هەرێمی كوردستان، دووپات كردنەوەی سیاسەتە سەركوتكەرەكانی دەسەڵاتدارانی پێشووی عێراقە.
ئەو ناوەندە مافی مرۆڤییە، بەڕێوچوونی رێفراندۆم بە مەبەستی دیاریكردنی مافی چارەنووس لە هەرێمی كوردستان بە ویستێكی یاسایی ـ لۆژیكی لەقەڵەم داوە و داوا لەحكوومەتی عێراق دەكات كە دەبێ رێز لەو ویستە بگرێت.
لەبەشێكی دیكەی نامەكەدا هاتووە، سەرجەم نەتەوەكان خاوەنی مافی سەربەخۆیی و مافی خودموختارین و بەپێی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان و بارودۆخی سیاسیی خۆیان بەشێوەیەكی ئازادانە ئەو مافە دیاری دەكەن.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان باسی لەوەش كردووە، بەداخەوە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق لە هەمبەر دابینكردنی ئەمنیەت و ئاسایشدا بێتوانایە و لەدرێژەی سیاسەتە سەكوتكەرانەكانیدا فشاری خستۆتە سەر خەڵكی هەرێمی كوردستان.
ئەو رێكخراوەیە پشتیوانی خۆی بۆ هەڵوێستی رێبەرانی كورد دەربڕیوە و بەشداری نەكردنی هەرێمی كوردستانی لەشەڕی تایفی و مەزهەبی بە بایەخمەند و ئاشتی خوازانە وەسف كردووە.