RMMK: دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێت کۆتایی بە هەڵاواردنی حقووقی ئابووری و کۆمەڵایەتی خەڵک بێنێت

15:26 - 11 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکارن له زۆربوون و پەرەسەندوویی بێکاری، دۆخی نالەباری ژیان و گوزەرانی کرێکاران و فەرمانبەرانی ڕۆژکار و زۆربوونی هەژاری لە ئێران نیگەرانی دەربڕیووە.

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە حکوومەتی ئێران دەکات دەسبەجێ کۆتایی بە دۆخی قەیراناوی و دۆخی هەژێنەری ژیان و گوزەران و ئابووریی میلیۆنان بنەماڵە کە لە مەترسی هەوڵوشاندنەوە دایە بە و دیتنەوەی ڕێگەچارەیەکی بنەڕەتی بۆ ئەوان؛ کۆتایی بە پێشێلکردنی حقووقی ئابووری و کۆمەڵایەتی جاڕنامەی مافی نێونەتەوەیی مرۆڤ کە دابین کردنی ناوەڕۆکی پەسەند کراوەکانی ئەو جاڕنامەیە بۆ تەواو خەڵک ئێرانه، بێنت.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، بە تایبەت چەند مانگی ڕابردوو، دۆخی ئابوریی ئێران، بە تایبەتی دۆخی کاری و بژیوی بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئێران وەک کریکاران و کارمەندانی ڕۆژکاری بەشە دەوڵەتی و شەخسییەکان بە شێوەیەکی خێرا ڕووی لە هەڵدێر کردوە و دۆخەکە شپرزەیە.

دەوڵەتی ئێستا بە درێژەدان بە سیاسەتی هەڵە و ناڕاستی دەوڵەتەکانی پێشوو تا ئێستا سەدان هەزار خانواری قوربانیی ئابووریی شپرزە و هەلومەرجی کاریی نەشیاوی خۆی کردووە.

ڕێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان بە نیگەرانی لە بەردەوام بوونی پەرەسەندنی بارودۆخی نالەباری بێکاری، دۆخی هەژێنەری کار و ژیان و گوزەرانی کڕێکاران و فەرمانبەرانی ڕۆژکار، چوونە سەری ڕێژەی هەژاری، درێژەدان بەو ڕەوتە و هەروەها درێژەی مانگرتنی کۆڵبەران و کاسبکاران و بازاڕیانی کوردستان، پشتگوێخستن و سەرنجن ەدان و بەردەوامی ئەم ڕەوتە بە ئاکامی سیاسەتە هەڵە و ناکارایی دەوڵەتی ئێستا دەزانێت.

دەقی تەواو ئەم ڕاگەیەندراوە لە بەشی \"فارسی\" ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دانراوە.