RMMK: بەرهەمی سەردانەکەی بەرپرسی دەزگای قەزایی بۆ ورمێ، لەسێدارەدانی ٢ زیندانیی سیاسیی کورد
14:19 - 6 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: ناوەندێکی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە کوردستان داوای لە بەرپرسانی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کردووە کە کۆتایی بە کوشتنی لاوانی کورد، بەلووچ و عەرەب لەژێـر ناوی جیایی خوازیدا بێنن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکخراوی مافی مرڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە: سادق لاریجانی بەرپرسی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێـران لە کاتی سەردانی بۆ ورمێ، بە پێچەوانەی ئەوەی لێی چاوەڕوان دەکرا، بڕیاری لەسێدارەدانی زیندانیای سیاسیی دەرکرد.
سادق لاریجانی لەرۆژانی ١٧ و ١٨ی مانگی رەزبەری ئەمساڵدا بۆ ورمێ رایگەیاندبوو : \" ئامانجی ئەم سەفەرە، بەدەست هێنانی رەزامەندیی هاووڵاتییانە\".
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای دەربڕینی تووڕەیی خۆی لە کوشتنی ئەو دوو لاوە کوردە، داوا لە بەرپرسانی قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەکات کۆتایی بە کوشتنی لاوانی کورد، بەلووچ و عەرب لەژێر ناوی جیایی خوازی و موحاربدا بێنن.
هەروەها رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان داوای لە بەرپرسانی قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کردووە لە جێگەی تۆڵە ئەستاندنەوە و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد، پێویستە سەبارەت بە کوژرانی ٥ ئەندامی سپای پاسداران کە لەناوچەی بانە بە شێوەی گوماناوی کوژران، لێکۆڵینەوە بکات (گومانی ئەوە دەکرێ کە قوربانیی پاکانەی نێوخۆیی بن) لە کاتێکدا کە هیچ کام لە رێکخراو و حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن بەرپرسیارەتیی خۆیان لەو تێکهەچوونە بە ئەستۆ نەگرتووە.
ئەو بەیاننامەیە ئاماژەی بە تێکهەڵچوونە چەکدارییەکەی رێکەوتی ١٨ی مانگی رەزبەری ئەمساڵ لە ناوچەی بانە کردووە کە لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا ٦ ئەندامی سپای پاسداران کوژران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رێکخراوی مافی مرڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە: سادق لاریجانی بەرپرسی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێـران لە کاتی سەردانی بۆ ورمێ، بە پێچەوانەی ئەوەی لێی چاوەڕوان دەکرا، بڕیاری لەسێدارەدانی زیندانیای سیاسیی دەرکرد.
سادق لاریجانی لەرۆژانی ١٧ و ١٨ی مانگی رەزبەری ئەمساڵدا بۆ ورمێ رایگەیاندبوو : \" ئامانجی ئەم سەفەرە، بەدەست هێنانی رەزامەندیی هاووڵاتییانە\".
لە دوو رۆژی رابردوودا دوو کەس لە زیندانیانی سیاسیی کورد بەناوەکانی حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور و رەزا ئیسماعیلی لە سێدارە دران.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛ لەچەند رۆژی رابردوودا سادق لاریجانی بەرپرسی دەزگای قەزایی ئێران سەردانی ورمێی کرد و چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرا کە زیندانیانی سیاسیی کورد لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە زیندان ئازاد بکرێن یان حوکمەکەیانیان کەم بکرێنەوە، بەڵام بەپێچەوانەی ئەو چاوەڕەوانیە، بڕیاری کوشتن و سێدارەی دەرکردبوو، بەداخەوە لە دوو رۆژی رابردوودا دوو کەس لە زیندانیانی سیاسیی کورد بەناوەکانی حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور و رەزا ئیسماعیلی لە سێدارە دران.رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای دەربڕینی تووڕەیی خۆی لە کوشتنی ئەو دوو لاوە کوردە، داوا لە بەرپرسانی قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەکات کۆتایی بە کوشتنی لاوانی کورد، بەلووچ و عەرب لەژێر ناوی جیایی خوازی و موحاربدا بێنن.