RMMK: بكەران و بڕیاردەرانی تیرۆرەكەی ئامەد دەبێ دەستبەسەر بكرێن و سزا بدرێن
15:05 - 9 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: ڕێكخراوی داكۆكی لە مافی مرۆڤی كوردستان، بە دەركردنی ڕاگەیەندراوێك، خوازیاری لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تیرۆری تاهیر ئیلچی، پارێزەری ناسراوی كورد لە شاری ئامەد بوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هەواڵدەریی كوردپا، لەو ڕاگەیەندراوەدا، ڕێكخراوی داكۆكی لە مافی مرۆڤی كوردستان بەداخبوونی خۆی بۆ تیرۆر و گیانلەدەستدانی تاهیر ئیلچی دەربڕیوە و بە بۆنەی گیانبەختكردنی ئەو خەباتگێڕەی ڕێگای ئاشتی و ئازادی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی هەموو ئاشتیخوازان، خەڵكی ئامەد، گەلی كورد لە كوردستانی باكوور و توركیە كردووە.
دەقی ئەو ڕاگەیەندراوە كە وێنەیەكی گەیشتۆتە دەستی هەواڵدەریی كوردپا، بەم چەشنەیە:
ڕێزدار تاهیر ئیلچی، پارێزەری ناسراوی كورد لە شاری ئامەد تیرۆر كراوە. ئیلچی سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی ئەو شارە و یەكێك لە داكۆكیكارانی ئاشتی لە توركیە، ڕۆژی ڕابردوو لە گردبوونەوەیەكی جەماوەری و لە كاتی لێدوانێكیدا لە مەڕ \"بانگهێشتكردنی حكوومەتی توركیە و پارتە كوردییەكان بۆ ئاشتی و دیالۆگ\" بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە توندوتیژییەكان لەو وڵاتەدا، بە هۆی تەقەی چەند تیرۆریستێك گیانی لەدەست دا.
ئەو پارێزەرە ئاشتیخوازە، بەم دواییانە و دوابەدوای بەشداریكردنی لە دیمانەیەكی تەلەڤیزیۆنیدا و پێداگریكردنی لە سەر تیرۆریست نەبوونی پارتی كرێكارانی كوردستان و بە هۆی ڕەخنەگرتن لە توندوتیژی خولقاندنەكانی حكوومەتی \"سوڵتانیزم\"، بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆریستەكان بۆ ماوەیەك دەستبەسەر كرابوو و دۆزگەری حكوومەتی داوای زیندانی درێژماوەی بۆ كردبوو.
ڕێكخراوی داكۆكی لە مافی مرۆڤی كوردستان لە ناخی دڵەوە بەداخبوونی خۆی بۆ تیرۆر و مەرگی تاهیر ئیلچی دەردەبڕێ و وێڕای سەرەخۆشی لە هەموو ئاشتیخوازان و خەڵكی شاری ئامەد و خەڵكی كوردستان و توركیە بە بۆنەی گیانلەدەستدانی ئەو خەباتگێڕەی ڕێگای ئاشتی، داوا دەكات لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم ڕووداوە تیرۆریستییە بكرێت و بكەران و بڕیاردەرانی تیرۆری سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی شاری ئامەد پاش دۆزینەوە، دەستبەسەر بكرێن و سزای یاسایی بدرێن.
ڕیكخراوی داكۆكی لە مافی مرۆڤی كرودستان
تاران ٨ی سەرماوەزی ١٣٩٤
٢٩ی نۆڤامبری ٢٠١٥