RMMK: کوشتاری خەڵکی هەڵەبجە لەهیچ قۆناغێکی مێژوودا شیاوی لێبوورین نییە
13:13 - 25 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵوەگەری کیمیاباران کردنی خەڵکی هەڵەبجەدا، پەیامێکی بڵاو کردەوەو ئەو کارەساتەی بە رووداوێکی لەبیر نەکراو وەسف کردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە بیست و حەوتەمین ساڵیادی قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجەدا، رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ویڕای مەحکووم کردنی ئەنجامدەران و خولقێنەرانی ئەو کارەساتە، کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی هەڵەبجەی وەکوو ژینۆساید و ئەنفالی خەڵکی کورد لەقەڵەم داوە.
دەقی نامەی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لێرەدا بڵاو دەکرێتەوە:
رووداوی دڵتەزێنی کوشتاری خەلکی هەڵەبجە لەبێر ناکرێ
دڵڕەقی و چارەرەشیی دوژمنانی مرۆڤایەتی لە کیمیاباران کردن و کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی هەڵەبجەدا وەکوو ژینۆساید و ئەنفالی خەڵکی کورد، لە روانگەی ویژدانی زیندووی مرۆڤایەتییەوە شیاوی لێبوورین نییە و هەمیشە ئەو کردەوە نامرۆڤانەیە مەعکوومە، لە رۆژێکی هەینیی رەش و تاریکدا و لە چەند خولەک و چرکەیەکدا هەزاران منداڵ و پیر و لاوی کورد، لەوپەڕی بێ دیفاعیدا بەرەوپیلی مەرگ نێردران و لە بواری مێژووییەوە وەکوو رووداوێکی ترسناک، شیاوی لەبیر کردن نییە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە ٢٧مین ساڵوەگەری بۆردمانی کیمیایی و کوشتاری خەڵکی شاری هەڵەبجەدا، سەرەخۆشیی ئەو رووداوە تاڵ و دڵتەزینە لە خەڵکی جیهان دەکات و وێرای دەربڕینی بەداخبوونی خۆی لەو رووداوە تاڵ و مێژووییە و کوشتار و ژینۆسایدی لە هەر قۆناغێکی مێژوودا شیاوی لێبوورین نییە و کوشاری خەلکی هەڵەبجە لەبیر ناکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
تاران، ١٥ی مارس ٢٠١٤
٢٤ی رەشەمەی ساڵی ٩٣