RMMK: ژینوسایدکردنی نەرم و زبری کورد، لە لایەن دەوڵەتەکانی عێراق و تورکیە ڕابگیرێت
14:47 - 25 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، ڕاگەیندراوێکی سەبارەت بە ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە بڵاو کردەوە.
لەو ڕاگەیندراوەدا هاتووە، ژینوسایدی خەڵکی کورد، بەداخەوە تایبەت بە سەردەمی ڕێژیمی پێشووی زاڵ بەسەر عێراقدا نەبووە، بەڵکوو لە سەردەم و ساڵەکانی دواتر لە ڕێگا و ناوی جۆراوجۆرەوە درێژەی هەبووە.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لەو ڕاگەیندراوەدا، داوای ڕاگرتنی پرۆسە و درێژەدان بە ژینوسایدی نەرمی کورد لە لایەن دەوڵەتی عێراق و ژینوسایدی زبری خەڵکی کورد، لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە دەکات.
لە بەشێکی ئەو ڕاگەیندراوەدا هاتووە، ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەمە، ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە لە باشووری کوردستان، لە ساڵی ٦٦ هەتاوییە.
حکوومەتی پێشووی زاڵ بەسەر عێراق لەو سەردەمەدا، لە جەریانی پرۆسەیەکی بەربڵاوی ژینوسایدی خەڵکی کوردی \"باشوور\" ناسراو بە پرۆسەی ئەنفالی کورد، شاری هەڵەبجەی کیمیاباران کرد. ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە کە لە سەردەمی شەڕی خوێناوی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق ڕووی دا، هەزاران کەس لە هاووڵاتییانی کورد بوونە قوربانی سیاسەتەکانی شەڕخوازانەی دیکتاتۆرە ڕەگەزپەرەستەکان.
ژینوسایدی خەڵکی کورد بەداخەوە تایبەت بە سەردەمی ڕێژیمی پێشووی زاڵ بەسەر عێراقدا نەبووە و بەڵکوو لە سەردەم و ساڵەکانی دواتر لە ڕێگا و ناوی جۆراوجۆرەوە درێژەی هەبووە. کوشتاری ئیزەدییەکان لە شەنگال لە لایەن گرووپی بونیاتگەرایی ئیسلامیی ناسراو بە داعش، درێژەی سیاسەتەکانی دژە کورد و سەرکوت و بە عەرەبکردنی شاری کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان لەگەڵ دەوڵەتی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی کوردستان، لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئێستەی عێراق و هەروەها بەرفراوانی پرۆسەی ژینوسایدی کورد، لە نێوخۆی وڵاتی تورکیەدا لە دەرەوەی سنوورەکان و دەستدرێژیی نیزامیی ئەو وڵاتە بۆ سەر کانتۆنی خۆبەرێوەبەریی عەفرین لە \"ڕۆژئاوا\"دا و داگیرکردنی، پرۆسەی بەردەوامی ژینوسایدی کورد، بە شێوەی بێوێنە بەرفراوان بووە.
لە ڕوانگەی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، بۆردمانی کیمیایی شاری هەڵەبجە لە ٣٠ ساڵ پێشەوە، ڕووداوێکی زۆر دڵتەزێن و لەبیر نەکراوی ژینوسایدی خەڵکی کورد بووە و ڕەوتی ئەو پرۆسەیە ڕانەگیراوە، بەڵکوو لەسەر ئەو سیاسەتە لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوام بوون، بەتایبەتی لە شاری عەفرینی ڕۆژئاوادا و هەروەها شەنگال و کەرکووک، دۆخێکی پڕ لە نیگەرانی و ترسهێنەری پێک هێناوە. ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، داوای ڕاگرتنی پرۆسە و درێژەدان بە ژینوسایدی نەرمی کورد لە لایەن دەوڵەتی عێراق و ژینوسایدی زبری خەڵکی کورد، لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە دەکات.