RMMK: پشتیوانی خۆی بۆ ڕێفراندۆم حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی
14:27 - 27 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان به بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پێشوازیان لە ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەبیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە سەرۆک، بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێم، بەرپرسانی حیزبەکان و ڕێکخراوە سیاسییەکانی هەرێم کوردستان دەکات، هەرچی زووتر کۆتایی بە ناکۆکیەکانیان بهێنن و بۆ کردنەوە و کاراکردنی دووبارەی پارلمان وەکوو نوێگە و سەرچاوەی یاسادانان و پابەندبوون بە یاسا و پێشاندانی مەدەنیەت و دێموکراسی کوردستانی باشوور، هەنگاوی پێویست لە باریەوە هەڵبگرن.
دەقی بەیاننامەکەی بەم چەشنەیە:
دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین و مافی بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆم و هەڵبژاردنی خودموختارانەی حاکمیەتی دەسەڵاتی سەربەخۆ و مافی بونیادی و لێک نەپچڕاو، مافی بێ ئەملا و ئەولای خەڵکی کورد لە باشووری کوردستانە.
هەر قەوم و نێژاد و نەتەوەیەک خاوەنی حقووقی بونیادی و گارانتی دابین کردنی کەرامەت و بەرابەری یەکسانی و ئازادیە کە دیاری کردنی ئەو مافە ئازادە دیاری کردنی بارودۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و فەرهەنگی خودی حاکمیەتەکە، بە واتایەکی دیکە بنەڕەتیترین مافەکانی مرۆڤە کە بەشێک لە حقووق و بەشێک لە ئازادیە سیاسی و مەدەنییەکان، کە خەڵکی هەر کۆمەڵگایەک لەو ڕێگایەوە بتوانن لە دیاری کردنی مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیان، لە پێکهاتەی دەسەڵاتی سیاسی، لە دروست کردنی دەسەڵاتی سیاسی، لە دروست کردنی قەوارەی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵگای خۆیان چاوەیری بە سەر کار و کردەوەی بەرپرسانی حکوومەتی و دەوڵەتی، بەشداری دێموکراتیکیان هەبێ. لەو ڕووەوە خەڵکی کورد لە باشوور وەکوو قەوم و نەتەوەکان دەبێ لە مافی دیاری کردن و بریاردان لە چارەی خۆنووسینی خۆیان لە ئیرادەیەکی ئازاد و هەڵبژاردنی خودموختارانە مافی سەڵاتی سەربەخۆیان هەبێ و گارانتی و دابین کردنی ئەو حقووقە دەبێت پشتیوانی جیددی و هەمەلایەنی خەڵکی ئازادیخواز و ئازادکراوەکانی جیهان و ویژدانە هەمیشە هوشیارەکانی جیهان لە خۆ بگرێت.
ڕێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، مافی دیاری کردنی چارەی خۆنووسین و مافی حاکمیەت و مافی بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆم بۆ کردەیی کردنی ئەو حقووقە بە تایبەت حقووقی بونیادی و لێک نەپچڕاو، حاشاهەڵنەگری خەڵکی باشووری کوردستان دەزانی. ئەم ڕێکخراوەیە لەو باوەڕەدایە کە نەتەوەی کورد بە ئیرادەی ڕاستینی خۆیان لە پرۆسەیەکی دێموکراتیک و لە ڕێگای ڕێفراندۆمی ئازاد و دێموکراتیک و پابەند بەیاسا بە شێوازێکی تەواو ئاشتی خوازانە و بە حقووقی حاکمیەتی خۆیان و دەسەڵاتیان بە سەرچارەنووسی خۆیان هەبێت.
لەو ڕاستایەدا داواکارین بۆ دێموکراتیزە کردنی ئوسووڵی ژێرخانی پرۆسەی ڕێفراندۆم و پێشاندانی دێموکراتیکی هەڵبژاردنی خۆبەرێوەبەڕی دەسەڵاتی خەڵکی کوردستان لە باشوور، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وەکوو ناوەندێکی مەدەنی\"ڕۆژهەڵات\" داوا لە سەرۆک و بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێم و هەروەها بەرپرسانی حیزبەکان و ڕیکخراوە سیاسیەکانی هەرێم کوردستان دەکات، هەر چی زووتر کۆتایی بە ناکۆکیەکانیان بهێنن و بۆ کردنەوە و کاراکردنی دووبارەی پارلمان وەکوو نوێگە و سەرچاوەی یاسادانان و پابەند بوون بە یاسا و پێشاندانی مەدەنیەت و دێموکراسی کوردستانی باشوور، هەنگاوە پێویست لە بارەوە هەڵ بگرن.
ئەو ڕێکخراوەیە لە کۆتاییدا، بەردەوامی، ئازادی و ئاشتی و سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان دەخوازێ.