RMMK: مووشەکباران کردنی نووسینگەی حیزبە کوردییەکان، تەقە لە ئوسووڵی بناغەی مافی مرۆڤە

21:37 - 19 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ئێعدام کردنی سێ زیندانی سیاسیی کورد و هێڕش مووشەکی بۆ سەر مەقەڕەکانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کرد.

لەو بەیاننامەیەدا، هاتووە: ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ بنەماڵەی ئێعدام کرا و گیان لە دەستداوان، سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان، لە چوارچێوەی ئوسووڵی ڕاستەقینە و ڕێكکەوتننامەی مافی مرۆڤ کە باوەری بە بنەماکانی خۆی هەیە،لە سێدراەدانی ڕامین حوسێن‌پەناهی و زانیار و لوقمان مورادی بە شێوەی نادادگەرانە بووە و مەحکوومی دەکات.

ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە لە بەشێکی بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە: ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها ڕاکێت و مووشەبارانکردنی ناوەنده مەدەنییەکانی حیزبە دژبەرەکان و کوشتاری بە کۆمەڵی دژبەران لەژێرپێنانی تەواوی ئوسووڵە قەبووڵ کراوەکانی مافی سیاسی و مەدەنی و جەنایەتی دژی مرۆڤایەتی دەزانێ. لەو ڕووەوە ڕێکخراوی داکۆکیی لە مافی مرۆڤی کوردستان ئێعدامی زیندانیانی سیاسیی کورد لە سێدارەدانی مافی ژیان و ئوسووڵی دادگەری، تەقە کردن لە نووسینگە و ناوەندە ئیداری و مەدەنیی حیزبە کوردستانییەکان، تەقە لە ئوسووڵی بنەڕەتی مافی مرۆڤ لە قەڵەم دەدات و ئەو دوو هەوڵە جێ‌قەبووڵ کردن نییە و بە تووندی مەحکوومی دەکەین.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەیەکی ئەو ڕێکخراوەدا، هاتووە: هاوکار لەگەڵ لە سێدارەدانی سێ زیندانیی سیاسیی کورد، نووسینگە و ناوەندە مەدەنییەکانی حیزبەکانی کوردستانی \"ڕۆژهەڵات\" بە تایبەتی نووسینگەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان کراوەتە ئامانجی چەندین مووشەکی دوورهاوێژ و لەو ڕووداوەدا بە داخەوە ١٦ کەس لە ئەندامانی ڕێبەری و مەدەنیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە تایبەتی نەسرین حەداد و سەهیلا قادری، کەریم مەهدەوی، ئیبراهیم ئیبراهیمی، ڕەحمان پیرۆتی، هاشم عەزیزی، عوسمان عوسمانی، کەریم ڕەسووڵ‌زادە، پێشەوا سەید عومەر، جەماڵ ئەکبەری، مەنسوور ئەکبەری‌پوور، فاروق حەسەن حەیات، محەممەد حەسەن‌پوور و هاورێی کارساز گیانیان لە دەست دا.