RMMK: بوردوومان و بە کارهێنانی توندوتیژی بە دژی کوردەکان قەبووڵ ناکرێت
21:20 - 7 گەلاوێژ 2715
ئاژانسی کوردپا: رێکخراوی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا هێرشەکانی ئەم دوواییانەی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک) و بوردوومانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و دەستدرێژی بۆ رۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە بە تێروریستی دەوڵەتی ناو بردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە بەیاننامەی رێکخراوی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤی کوردستاندا هاتووە: کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیە دژایەتی و ناکۆکیی هەیە لەگەڵ یاسا و پەیماننامە نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ و پاساو هێنانەوە بە نایاسایە دەزانێت.
ئەو رێکخراوی مافی مرۆڤە، داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزەکانی پارستن لە خەڵکی کوردستان دەکات خۆراگر بن و لە هەر جۆرە توندو تیژییەک خۆیان دوور بگرن و بانگەهێشتیان دەکات بە پابەند بوون بە ئاگربڕ.
دەقی تەواوی ئەو بەیاننامەیە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە بەم چەشنەیە:
دەوڵەتی تورکیە لە رۆژی هەینی رابردوودا هێرشە هەواییەکانی خۆی بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک) دەستپێکردوە و زیاتر لە ٤٠٠ شوێنی لە باکووری هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەک لە رۆژئاوایی کوردستان بوردوومان کردوەو کە ئیمکانی هەیە قوربانی زۆری لێکەوتبێتەوە.
بە وتەی چاودێرانی سیاسی لە ناوچەکەدا، دەوڵەتی تورکیە یەکێک لە پشتیوانانی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام بە ناوی داعش دێتە ئەژمار و بە ناو شەڕکردن لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش، بەڵام لە کردەوەدا بە ئامانجی سەرکوت کردنی رێکخراوە کوردییەکان و هێزەکانی پشتیوانی گەلی کوردستان لە رۆژئاوا، پێشگرتن لە درستکردن و دامەزاندنی کانتونە خودموختارەکان و پێشگیری لە بەدەستهێنانی چاوەنووسی خەڵکی ئەو ناوچە بە دەستی خۆیان و تێکدانی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لە تورکیە و بە جورێک توڵەکردنەوە لە سەرکەوتنی پارتی دێموکراتیکی کورد (ه.د.پ) لە گورەپانی ئەو وڵاتە، کردەوەی و هەڕەشەی نیزامی و کردەوەی توندوتیژی ئەم دواییانەی لێکەوتووتەوە.
رێکخراوی داکۆکیکاری لە مافی مرۆڤی کوردستان هێرشەکانی ئەم دواییانەی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر \"پ.ک.ک\" و بوردوومانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و دەستدرێژی بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە و هەر جۆرە پشتیوانییەک لەلایەن وڵاتانی دیکەوە لە دەوڵەتی تورکیە بە تێڕۆریزمی دەوڵەتی ناو دەبات.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیە کە لەگەڵ یاسا و پەیماننامە نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ و پاسا هێنانەوە، بەنایاسایی دەزانێت، و سەبارەت بەم بوردومانە هوشداری داوە بە لێکەوەتەی گەورە و قەرەبوو نەکراوە لەو جۆرە جەولەو هەوڵانە. دەوڵەتی تورکیەی بە راگرتنی بە پەلەی بوردوومانە هەواییەکان و هێرشە نیزامییەکانی بۆ سەر ناوەند و بارەگای حیزب و رێکخراوە کوردییەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی باکوور و رۆژئاوای کوردستان و هەروەها پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزەکانی پاراستنی گەڵی کوردی بە دان بەخۆداگرتنی زۆرتر و خۆبورادن لە هەر جۆرە توندوتیژییەک سەبارەت بە دەوڵەت پابەند بوون بە ئاگربڕ، بانگهێشت کرد.