PKK رەخنەی لە كۆنگرەی رەوندی كوردی سووریە گرت
13:14 - 11 رێبەندان 2711
كوردپا: PKK لە بەیاننامەیەكدا ئەو كۆنگرەیە كە بە سەرپەرستیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، بە هەوڵێك بۆ \"پارچە پارچە كردن\" ی گەلی كوردی لە قەڵەم دا.
لە بەیاننامەی پارتی كرێكارانی كوردستاندا هاتووە، \"كۆنفرانسەكەی هەولێر، لە بەشێكی كوردانی رۆژئاوا پێكهاتووە و زۆربەی گەلەكەمان لەو بەشە نوێنەرایەتییان تێدا نەبووە.
ماڵپەڕی هاووڵاتی بڵاوی كردەوە، پارتی كرێكرانی كوردستان ئەو كونفرانسەیان بە زەربەیەك لە دژی یەكیەتیی نەتەوەیی كورد لەو بەشەی كوردستان وەسف كردووە و بە هەوڵێك بۆ پارچە بوونی زیاتری كوردی دەزانن.
ئەم بەیاننامەی پەكەكە لە حاڵێك دایە كە لەو كونفرانسەدا، پارتی یەكیەتیی دێۆكراتی نەتەوەیی كورد لە كوردستانی سووریە (پەیەدە) كە پارتێكی نزیك بە پەكەكەیە بانگهێشت نەكرابوو.
لەو كونگرەیەدا مەسعوود بارزانی رایگەیاندووە، سەردەمی سڕینەوەی نەتەوەی كورد بەسەر چووە و ئامانج لەو کۆنگرەیەشی گەڕاندۆتەوە بۆ یەكخستنی گوتاری كورد و گەیاندنی پەیامی برایەتی و ئاشتیخوازنەی كورد بۆ عەرەب و تورك و فارس.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە \"ئەو هەوڵانە لەژێر هێڵی یەكیەتیی نەتەوەیی كوردا نین و جێگای گومانن و ئەو سیاسەتەی كە دەسەڵاتدارانی كورد لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەی دەبەن، خزمەت بە یەكیەتی و چارەسەریی پرسی كورد ناكات\".
هەر لەو پێوەندییەدا عەبدولباقی یووسف نوێنەری حیزبی یەكیەتیی كوردی سووریە بە هەواڵدەریی \"كوردپا\"ی راگەیاندووە، كۆنگرەی رەوەندی كوردی سووریە لە هەولێر بە شێوەیەكی سەربەخۆ بەڕێوە چووە و ئامانج لە كارەكانیشی درێژ كراوەی كۆنگرەی نیشتمانیی كوردی سووریەیە.
عەبدولباقی یووسف ئەوەشی خستۆتە روو، كورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریەدا مافی دیاری كردنی چارەنووسی خۆی هەیە.