KMMK – G: ئێمه به توندی نیگەرانیی تێرۆری تێكۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات، له باشووری كوردستانین
14:58 - 22 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژنێڤ له ٣٧ـه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی شۆرای مافه‌كانی مرۆڤ، له‌سه‌ر بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و تێرۆری تێكۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات، له باشووری كوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد.
دەقی وتارەکە بەم چەشنەیە:
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ مارسی ٢٠١٨ی زایینی، ئاخرین ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی كۆچكردوو خاتوو عاسمە جه‌هانگیر، ڕیپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا، به ٣٧ـه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی شۆرای مافه‌كانی مرۆڤ پێشكه‌ش كرا. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بارودۆخی مافی مرۆڤیان له ئێران‌دا تاوتوێ كرد. نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران _ ژنێڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتارێكی هاوبه‌شی به نێوەڕۆكی خواره‌وه پێشكه‌ش كرد:
به‌ڕێز سه‌رۆك،
سه‌ره‌تا، ئیزنمان بده‌ن كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران _ژنێڤ و ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی فەڕانسهیی ( پێكه‌وه خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی سزای له‌سێدارەدان)، هاوخه‌می خۆمان له‌سه‌ر كۆچی ناوه‌ختی خاتوو عاسمە جه‌هانگیر ده‌ر ببڕین. خه‌بات و تێكۆشانی عاسمە جه‌هانگیر سه‌رچاوه و ڕێگه‌نیشانده‌ری چالاكییه‌كانی مافی مرۆڤمان له ئێران و ناوچەدا ده‌بێت.
وه‌ك له ڕاپۆرتی به‌ڕێز عاسمە جه‌هانگیر ڕیپۆرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تیشكی خراوه‌ته سه‌ر، خه‌ڵكی كورد له ئێران‌دا ڕووبه‌ڕووی زۆرترین سته‌م و گرتن و كوشتن و لەسێدارەدان بووه، به خاتری كوردبوونیانەوە. له ساڵی ٢٠١٧، زیاتر له ١٩٠٠ هاووڵاتیی كورد ده‌سبه‌سه‌ر کراون و زیاتر له ١٠٠ كه‌سیان به تاوانی نابەجێی ئه‌منییه‌تی مه‌حكووم كراون. بۆ وێنه، به‌ڕێز سابیر شێخ ساڵه كه خوێندكار بووه، به تاوانی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سزای سێداره‌ی به سه‌ردا سپێندراو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی فەڕانسهیی ( پێكه‌وه خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی سزای له‌سێدارەدان) و مافی مرۆڤی ئێران، له ساڵی ٢٠١٧، وڵاتی ئێران به له‌سێداره‌دانی زیاتر له ٥٠٠ كه‌س، پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌ست هێناوه. له كاتێكدا ڕێژه‌ی ئێعدامی پێوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان كه‌می كردووه، به بەراورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو، ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دان به تاوانی قه‌ساس به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه. هه‌روه‌ها ئێران درێژه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له سزای له‌سێداره‌دان وه‌رده‌گرێت، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له ژێر ١٨ ساڵ بووه، له كاتی ئه‌نجامدانی تاوان. لانیكه‌م ٥ كه‌س له‌وانه له سێداره دراون، له ساڵی ٢٠١٧ و چه‌ندی كه‌سی دیكه‌ش له ساڵی ٢٠١٨ چاوه‌ڕوانی سێداره ده‌كه‌ن.
ساڵی ڕابردوو، گه‌لی كورد، به بەروارد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، زیاترین ڕێژه‌ی ئیعدامی به‌ركه‌وت و لانیكه‌م ٧٤ هاووڵاتیی كورد له سێداره دراون.
ئێمه به توندی نیگەرانیی خۆمان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به ئامانج گرتنی هاووڵاتییانی كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی دانیشتووی باشووری كوردستان، به تێرۆر و دانانی بۆمب ده‌رده‌بڕین. پاش چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران دژی تێكۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، دوو تێكۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوه‌كانی سه‌باح ڕه‌حمانی و قادر قادری له ڕۆژه‌كانی ١ و ٧ مارسی ٢٠١٨ی زایینی، له شاری هه‌ولێر و سلێمانی له ڕێگەی بۆمب و تێرۆر كراون.
ئێمه له كۆتاییدا، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دەکەین، كه بایه‌خ به‌م پرسه بده‌ن و گیانی تێكۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بپارێزن.
هه‌روه‌ها داواكارین له كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، كه ئێران ڕێز له‌و په‌یماننامه نێونهتهوهیییانە بگرێت، كه په‌سه‌ندی كردوون و هه‌روه‌ها ئه‌و یاسا نوێیانه‌ی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌كان جێبه‌جێ بكات.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران_ ژنێڤ
ژنێڤ، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ١٢ مارسی ٢٠١٨ی زایینی