KMMK – G: یەکیەتی ئۆرووپا بە نیسبەت پێشل‌کردنی مافی مرۆڤ لە ئێران بێدەنگ نەبێت
20:25 - 9 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێف، لە حەوتەمین کۆنگرەی \"دژی سێدارە\" لە شاری بروکسل، سێدارەدانی وەک کەرەستەی بۆ سەرکوتی نەتەوەکانی ئێران، لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە، ناوزەد کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، تەیموور ئەلیاسی، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێف، لە کۆنگرەی سێ ڕۆژەی \"دژی لە سێدارەدان\"، کە لە شاری بروکسل پایتەختی وڵاتی بلژێک لە حالی بەڕێوەچوون دایە، وتارێکی سەبارەت بە پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە کوردستان پێشکەش بەو کۆنگرەیە، کرد.
نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێف لە وتارەکەی خۆیدا، ڕایگەیاند: هیچ جێگای له پێته‌ختی یه‌كیه‌تی ئورووپا گونجاوتر نیه بۆ هێنانه گۆڕی پرسی ئیعدام له ئێران كه وه‌ك ئامرازی سه‌ركوتی سیاسی و كۆنترۆڵ كردنی گه‌لانی ئێران كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیردرێت.
ناوبراو هەروەها لە وتارەکەیەدا، دەڵێت: زیندانیانی سیاسی كورد نیوه‌ی زیندانییانی سیاسی ئێران پێكده‌هێنن و كورده‌كان له بواری سیاسی هیچ به‌شداریه‌كان نییه له ئیداره‌كردنی وڵات و بۆ وێنه یه‌ك وه‌زیر كورد له ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی به‌شدار نییه و تەنانەت له كوردستان پارێزگارێكی كورد دیاری ناكرێت.
تەیموور ئەلیاسی هەروەها دەڵێت: له مانگی سپته‌مبری ٢٠١٨، سه‌ره‌ڕای داوای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئێران ٣ زیندانی سیاسیی به ناوه‌كانی زانیار، لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن‌پەناهی له سێداره‌دا.
ئەو چالاکە مافی مرۆییە، بەشێک لە وتارەکەی بۆ کوشتنی کۆڵبەران و هێرشی مووشکباران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە سەر بە هەرێمی کوردستان تەرخان کردبوو.
نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێف، داوای لە یه‌كیه‌تی ئۆرووپا ئه‌وه‌یه كه نابێت پرسی مافی مرۆڤی لە ئێران پشتگوێ بخرێت و حکوومەتی ئێران هەڕەشەیەکی سەرەکییە دژی دێموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هۆکاری ناسەقامگیرییە لە ناوچەکە.