KMMK-G: یاسای بنەڕەتیی ئێران نەتەوە ستەملێکراوەکانی ئێران لە کار‌و اری سیاسی و ئیداری بێبەش کردووە
16:11 - 10 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: ده‌یه‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه و كه‌مینه‌كان به تایبه‌ت له سه‌ر پرسی لاوان لە شاری ژنێڤ له وڵاتی سوئیس بەڕێوە چوو.
نوێنەری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژنێڤ،لەسه‌ر به‌ربه‌سته یاسایی و كردارییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌مه‌ڕ به‌شداریی لاوانی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ژێر سته‌م له ئێران، له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به خوێندن و به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵات له بواره‌كانی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، مه‌ده‌نی و كولتوورییەکان قسەی کرد.
به‌پێی په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له‌وانه ڕاگه‌یاندراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كهمینەکان (په‌سه‌ندكراوی ساڵی ١٩٩٢ له لایه‌ن كۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان)، جاڕنامه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان و ڕاسپارده‌كانی ئۆسلۆ و لاهه بۆ كه‌مایه‌تیه‌كان مافی خوێندن به زمانی دایکی پارێزراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌ندامبوونی كۆماری ئیسلامی له‌و په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییانه، بەندەکانی (١، ٤، ١٢ و ١٥)ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران به ڕوونی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و كهمایهتییهكان له خوێندن به زمانی زگماكی و خوێندنی باڵا و هه‌رچه‌شنه به‌شدارییه‌كی گرینگ له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سیاسی وڵات بێبه‌ش ده‌كات.
كۆماری ئیسلامی ئێران به به‌كارهێنانی سیاسیه‌ت و یاسای ژماره ١٠٥ی ناسراو به \"گزینش\" كه بریتیه له كۆمه‌ڵه پرۆسه‌یه‌كی ناڕه‌وا و نادادپه‌روه‌رانه كه ته‌نیا مۆڵەتی كار به‌و كه‌سانه ده‌دات سه‌ر به حکوومەت، یان سه‌ر به ئایینی فه‌رمی شیعه‌ی ئێرانن. سیاسه‌تی گوزینشی كۆماری ئیسلامی به‌ربه‌ستێكی سه‌ره‌كی یه له به‌شداریی گه‌لان و كه‌مایه‌تیه ئاینیه‌كانی كورد، كوردانی یارسان، به‌لووچ، به‌هایی، عه‌ره‌بی ئه‌هواز، توركمه‌ن، توركی ئازه‌ربایجانی، یه‌هوودی و ئه‌رمه‌نییه‌كان له كار و كار و باری ئیداری و سیاسی وڵات.
زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی سیاسه‌تی \"گزینش\" بە مەبەستی به‌ربه‌ست دانان بۆ به‌شداریكردنی لاوانی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران به كار ده‌هێنن كه ئەمەش ده‌بێته هۆی بێبەشکرانی زیاتری لاوانی نهتهوەكان له ژیانی ئابووری وڵات.
سیاسه‌تی سته‌م و سه‌ركوتی ئامانجداری كۆماری ئیسلامی دژی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، نه ته‌نیا مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئێران و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، به‌ڵكوو سه‌رچاوه‌ی نا ئه‌منی و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه.