KMMK- G: \"كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌ر هاووڵاتیه‌كی كورد، ٢ مینی چاندووه له كوردستان\"
15:08 - 11 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژێنێڤ به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی نه‌هێشتنی مین، ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر پرسی مین له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ٤ی ئاڤریل، \"ڕۆژی جیهانی هۆشیاری، یارمه‌تی و نه‌هێشتنی مین\"، كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ، ڕاپۆرتێك له سه‌ر پرسی مین له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چالاكییه‌كانی له‌و بواره‌دا پێشکەش دەکات.
دەقی ڕاپۆرتەکە بەم چەشنەیە:
كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی خۆی، له ماوه‌ی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌روه‌ها شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی ڕێژیم و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، زیاتر له ٢٠ میلیۆن مینی دژه‌نه‌فه‌ری له چوار میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار هێكتار خاكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاندووه.
به‌ڵام ٢٨ ساڵ دوای كۆتایی شه‌ڕی ئێران و عێراق و زیاتر له ١٢ هه‌زار قوربانی مه‌ده‌نی كورد، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئاماده نییه په‌یوه‌ند بێت به كۆنوانسیۆنی نه‌هێشتنی مین ناسراو به كۆنوانسیۆنی ئۆتاوا.
هه‌روه‌ها، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین ڕاسپارده له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌رپرسانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی هاوكاری ڕێكخراوه نێونهتهوەییهكانی بواری لابردنی مین ناكه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ، له ساڵی ٢٠١١ وه به شێوه‌یه‌كی ساڵانه ڕاپۆرتی خۆی پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
له دێسامبری ٢٠١٣، له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی پشتیوانی له به‌رهه‌ڵستكارانی مافی مرۆڤ خاتوو شیرین عیبادی خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ، ڕاپۆرتێكی ٤٥ لاپه‌ڕه‌یی له‌سه‌ر كێشه‌ی مین له كوردستان پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌تەوه‌یی كرد.
هه‌روه‌ها، كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، له مانگی ئۆكتۆبری هه‌مان ساڵدا، هاوكاریی دوكتۆر ئه‌حمه‌د شه‌هید ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد له ئاماده كردنی ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت له سه‌ر پرسی مین؛ ناوبراو له ڕاپۆرته‌كه‌یدا، ده‌ڵێ كه ٤٣%ی قوربانیانی مین له كوردستان، منداڵانی ته‌مه‌ن ژێر ١٣ ساڵ پێكده‌هێنن و باسی ٧ مناڵی قوتابخانه‌یه‌كی گوندێكی شاری مه‌ریوان ده‌كات كه له كاتی یاری كردن‌دا بوونه‌ته قوربانی مین.
له ١٤ ئوكتۆبری ٢٠١٤، له سه‌ر داوای كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ، له یه‌كه‌مین ده‌وره‌ی پێداچوونه‌وه‌ی پرسی مافی مرۆڤ له ئێران ناسراو به پرۆسه‌ی(یوو پی ئاڕ)، وڵاتانی كۆلۆمبیا و بۆسنیا داوایان له ڕێژیمی ئێران كرد كه كوردستان له مین پاك بكرێته‌وه و ببێته به‌شێك له كۆنوانسیۆنی دژه‌مین.
هه‌ر له‌و ڕاستایه‌دا، له ١٦ ژانویه‌ی ٢٠١٦، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كۆمیته‌ی كۆنوانسیۆنی مافه‌كانی مناڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ، له سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مناڵان له ئێران، له‌سه‌ر داوای كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ، ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی خواره‌وه په‌سه‌ند كران:
\"كۆمیته‌ی مافه‌كانی مناڵان نیگەرانی خۆی له كوژرانی مناڵانی كورد له پارێزگاكانی كرماشان، ئیلام، سنه و ورمێ ڕاده‌گه‌یەنێ\"
\"كۆمیته‌ی مافه‌كانی مناڵان داوا له ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌كات ته‌واوی خاكی وڵاته‌كه‌ی پاك بكاته‌وه له مین و چه‌كی نهتەقێنراوی پاشماوه‌ی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی ئێران و عێراق و ڕێگه بدات به ناوه‌ند و ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان هاوكاری بكه‌ن.
\"پرسی لابرنی مین و پاشماوه‌ی شه‌ڕی ئێران – عێراق و شه‌ڕی داسەپاو به‌سه‌ر كوردستان، به‌شێكی گرینگی تێكۆشانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێكده‌هێنێ. له مانگی ژانویه‌ی ٢٠١٨، له سه‌ر داوایه‌كی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان و دیده‌بانی مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كیه‌تیی ئورووپا داوایان له ڕێژیمی ئێران كرد كه ڕێگه به هاوكارییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا بدەن بۆ لابردنی مین له كوردستان.
له ١٣ مارسی ٢٠١٨، له كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به پرسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به به‌شداری خاتوو شیرین عیبادی، ئه‌حمه‌د شه‌هید و چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیكه، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ڕایگه‌یاند كه:
\"كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌ر هاووڵاتیه‌كی كورد، ٢ مینی چاندووه له كوردستان\"
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژنێڤ
٤ی ئاڤریل ٢٠١٨، ژنێڤ، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان