KMMK – G: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی سەرنجی زیاتر بخاتە سەر تێرۆری چالاکانی کورد

14:13 - 21 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێف، لە چلەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا لە پەیوەندیی لەگەڵ بارودۆخی مافی مرۆڤی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، تەیموور ئەلیاسی، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێف، بەبەشداری لە چلەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی جاوید ڕەحمان، ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران پێشوازی و خوازیاری درێژەبوونەوەی مەئموورایەتی ناوبراو بوو.

نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێف، له‌ ڕاپۆرته‌کەیدا، ئاماژەیە بە ڕێژه‌ی زۆربوونی له‌ سێداره‌دان و زیندانییانی سیاسی و کەمایەتییە ئایینیە‌کانی ئێران و گه‌لی کوردکرد، له‌ کاتێکدا، ته‌نیا لە سەدا ١٣ی دانیشتوانی ۸۰ میلیۆنی ئێران پێکده‌هێنن، به‌ڵام لە سەدا ٢٥ی کۆی ئێعدامه‌کان و نزیکی سەدا ٥٠ی کۆی زیندانییانی سیاسی ئێران پێکده‌هێنن.

ئەو چالاکە مافی مرۆییە، بەشێک لە وتارەکەی بۆ کوشتنی کۆڵبەران و هێرشی مووشکی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە سەر بە هەرێمی کوردستان تەرخان کردبوو.

نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێف ڕاگەیاند: ئێمه‌ زۆر نیگرانی زیادبوونی به‌ ئامانج گرتنی تێکۆشه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی دانیشتووی باشووری کوردستانین که‌ کۆماری ئیسلامی به‌ هێرشی مووشه‌کی، تێرۆر و بۆمب دانان ده‌یانکاته‌ ئامانج. تێرۆری دوو تێکۆشه‌ری نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له‌ هۆڵه‌ندا و هه‌روه‌ها هه‌وڵی پووچه‌ڵکراوی بۆمبدانان و ته‌قینه‌وه‌ و تێرۆر له‌ پاریس و کۆپنهاگ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌، و داواکرین له‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی که‌ پرسی تێرۆری تێکۆشه‌رانی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به‌ هه‌ند وه‌ربگرێت و بیانپارێزیت.

هەروەها لەو دانیشتنەدا، تەیموور ئەلیاسی، ئامارێکی لە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران، پێشکەش کرد.