KMMK-G: هێرشی پ.ک.ک بۆسەر پێشمەرگە، لە قازانجی دوژمن دایە
18:54 - 3 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ، گێچەڵفرۆشی و هێرشی پەکەکەی بۆسەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، مەحکووم کرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٣ی جۆزەردان، پاش چەند حەفتە لە جێگیربوونی هێزێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کێلەشین و گەمارۆدرانیان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، شەڕ و تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە.
لەو هێرشەی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆسەر حیزبی دێموکرات، دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات شەهید بوون.
هەواڵی شەهیدکرانی ئەو دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لەلایەن ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتەوە پژڕاست کراوەتەوە.
دەقی راگەیەنراوی RMMK کە بە ئاژانسی کوردپا گەیشتووە:
هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی براکوژی مه‌حکووم ده‌که‌ین
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ ئاگاداری بووین کە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هێرشی کردووەتە سه‌ر به‌شێک له پێشمهرکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەسه‌ر سنووری ئێران، به گوێره‌ی هه‌واڵێکی \'\'کوردستان میدیا\'\' هەتا ئێستا دوو پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات شه‌هید بوونه و راده‌یه‌کیش بریندارن و شه‌ره‌که‌ش به‌رده‌وامه.
ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوویه‌که که پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گه‌ڕانه‌ته‌وه سه‌ر سنوور و له‌وێ بارگه و بنکه‌یان داناوه. له‌و ماوه‌یه‌دا گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان گێچه‌ڵیان پێ فرۆشتوون و وتوویانه مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سنووره‌کان نییه و داوایان کردووه ئه‌و شوێنه چۆڵ بکه‌ن. لە کاتێکدا، کە پارتی کرێکارانی کوردستان ئیدیعای خەبات بۆ نەتەوەی کورد دەکا، پێشگیری لە کوردەکانی رۆژهەڵات دەکا کە بۆ مافی کورد لەو بەشە خەبات دەکەن. شەڕی براکوژی ئەو هێلە سوورەیە، کە بە خەیانەتی نەتەوەیی دەناسرێ و هەرچەشنە دەستێوەردانێک لە پارچەکانی دیکە مەحکوومی دەکەین.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران خه‌باتی پێشمه‌رگه‌کانی رۆژهه‌ڵات بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی گه‌لی کورد له‌و پارچه به ره‌وا ده‌زانێ و هه‌رچه‌شنه ئاژاوه‌گێڕی و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی براکوژی له نێوان کورد به توندی مه‌حکووم ده‌کا و ئه‌و هێرشه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان به پیلان و قازانجی کۆماری ئیسلامی بۆ تێکدانی پێوه‌ندیی نێوان پارچه‌کانی کوردستان ده‌زانێ و له خزمه‌تی یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییدا نییە، بۆیە داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین، کە ئەو شەڕە دەسبەجێ رابگرێ و لەوە زیاتر دڵی دوژمن خۆش نەکا.
بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان، داوا له هه‌موو هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات ده‌که‌ین یه‌کگرتوو بن و هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوو بگرن. هه‌روه‌ها داوا له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم و لایه‌نه‌کانی باشوور، باكوور و رۆژئاوای کوردستان ده‌که‌ین، بۆ راگرتنی ئه‌م شه‌ڕی براکوژییه له نفووزی خۆیان که‌ڵک وه‌ربگرن و پێش به پیلانگێڕییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەدا بگرن.
لە کۆتاییدا هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی شەهیدەکان و حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەردەبڕین و پشتگیری خەباتی رەوای کوردی رۆژهەڵات بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی گەلی کورد لەو بەشە دەکەین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئێران ــ ژنێڤ
یەکشەممە ٢٤/٥/٢٠١٥