KMMK-G: لە ئێران چالاکانی سیاسی لەژێر ناوی مادە سڕکەرەکان لەسێدارە دەدرێن
14:19 - 18 رەزبەر 2715
ئاژانسی کوردپا: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ــ ژنێڤ، له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی خەبات بە دژی سێدارە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ڕێکخراوی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ــ ژنێڤ، به بۆنه‌ی ڕۆژی ١٠ی ئۆكتۆبر، ڕۆژی جیهانیی خەبات بە دژی سێدارە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران گرتووە.
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە وڵاتانی (UNODC) کراوە کە ئەو یارمەتییە داراییانەی کە لە ژێر ناوی \"خەبات بە دژی مادە سڕکەرەکان بە ئێران دەدرێت، سنووردار بکرێت و داوای لێ بکرێت کە سزای سێدارە ڕابگرێت.
نوسخەیەک لەو ڕاگەیەندراوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتووە کە دەقەکەی بەم چەشنەیە:
ڕاگه‌یەندراوی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ــ ژنێڤ له پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانیی دژی سزای له سێداره‌دان
به بۆنه‌ی ڕۆژی ١٠ی ئۆكتۆبر، ڕۆژی نێونه‌ته‌وەیی دژی سزای له‌سێداره‌دان، كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژنێڤ، سەرنجی بیروڕای گشتی بۆ سه‌ر پرسی له‌سێداره‌دان له ئێران به تایبه‌ت دژی گه‌لانی ژێرسته‌م ڕاده‌كێشێ.
سێزده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، هاوپه‌یمانیەتی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی سزای له‌سێداره‌دان كه كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان وه‌ك ته‌نیا لایه‌نی كوردستانی ئه‌ندامیه‌تی، ڕۆژی ١٠ی ئۆكتۆبری وه‌ك ڕۆژی خه‌بات دژی سزای له سێداره‌دان دیاری كرد. له سه‌ر داوای ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ته، كۆمیته‌ی سێهه‌می كۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی ٢٠٠٥دا، بڕیارنامه‌یەكی له سه‌ر دانانی (مۆراتۆریۆمیه‌ك) یا ڕاگرتنی سزای له‌سێداره‌دان په‌سه‌ند كرد.
هاوپه‌یمانیەتی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی سزای له‌سێداره‌دان، ڕۆژی ١٠ی ئۆكتۆبری ٢٠١٥ی وه‌ك ساڵی خه‌بات دژی سزای له‌سێداره‌دان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماده بێهۆشكه‌ره‌كان دیاری كرد.
به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، كۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاریه‌وه له ساڵی ١٩٧٩ تاكوو ئێستا، زیاتر له ١٥ هه‌زار كه‌سی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماده بێهۆشكه‌ره‌كان له‌سێداره داوه، كه چوار هه‌زاریان په‌نابه‌ری خه‌ڵكی ئه‌فغانستانن و سه‌رجه‌م قوربانیانی دیكه ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران واته كورد، به‌لووچ و خه‌ڵكی ئه‌هوازن.
به بۆنه‌ی ١٣هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژی جیهانیی دژی سزای له‌سێداره‌دان، ته‌یموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له چه‌ندین نامه‌ی هاوبه‌ش و جیاوازدا داوای له وڵاتانی ڕۆژئاوا كردووە كه یارمه‌تیەکانیان لە ژێر ناوی خەبات بە دژی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان (UNODC) به ئێران مه‌رجدار بكە‌ن و داوای لێبکەن سزای سێدارە ڕابگرێت.
به وتەی وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان \" به‌شێكی زۆر له قوربانیانی سیاسه‌تی سێداره‌ی ئێران، تێكۆشه‌رانی سیاسی و مافی مرۆڤن كه له ژێر ناوی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا تاوانبار ده‌كرێن و له‌سێداره‌ده‌درێن، هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامی، هه‌ر كاتێك تووشی قه‌یران ده‌بێت بۆ چاوترسێن كردنی خه‌ڵك له سزای سێداره كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.\"
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ــ ژنێڤ
ڕەزبەری ١٣٩٤
ئۆکتۆبری ٢٠١٥