KMMK-G داوای لە دەوڵەتی سوویس کرد هەنگاوی خێرا بۆ ڕزگارکردنی گیانی ڕامین حوسێن‌پەناهی هەڵبگرێت
21:07 - 12 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران - ژنێڤ له نامه‌یه‌ک دا بۆ به‌رپرسانی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سویس،خوازیاری گوشار خستنه سه‌ر وڵاتی ئێران بۆ ڕاگرتنی بڕیاری له سێداره‌دانی ڕامین حوسه‌ین په‌ناهی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ،ڕۆژی سێشه‌ممه ۱مهی ۲۰۱۸، له نامه‌یه‌کدا بۆ \"کارلۆ سۆمارۆگا\" به‌رپرسی پێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سویس، خوازیاری هه‌نگاوی خێرای وڵاتی سویسی بوو بۆ نه‌جات دانی گیانی ڕامین حوسه‌ین په‌ناهی.
لە نامەی ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییەدا هاتووە: ڕامین حوسێنپهناهی له پرۆسه‌یه‌کی خێرا و نادادپه‌روه‌رانه‌دا به سزای له سێداره مه‌حکووم کراو له مانگی ژانویه‌ی ۲۰۱۸. سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌تەوه‌یی و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، کۆماری ئیسلامی بڕیاریدا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ۳ مانگی مه‌ی ۲۰۱۸ کۆتایی به ژیانی لاوی تێکۆشه‌ری ۲۲ ساڵه‌ی کورد بهێنێ.
لە درێژەی نامەکەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژێنفدا هاتووە، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان داوا له ده‌وڵه‌تی سویس ده‌کات که ئه‌و پێوه‌ندیه تایبه‌تیی که هه‌یه‌تی له گه‌ڵ ئێران بەکاری بهێنێ بۆ ڕزگارکردنی گیانی ڕامین حوسێن‌پەناهی.