KMMK-G داوای راگرتنی سزای له‌سێداردانی دوو زیندانی سیاسیی کوردی لە ئه‌حمه‌د شه‌هید کرد
22:34 - 30 خاکەلێوه 2714
ئاژانسی کوردپا: پشتڕاست کردنەوەی سزای لەسێدارە دانی زیندانیانی سیاسیی کورد، نیگەرانیی رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی لەمەڕ بەڕێوەچوونی سزای لەسێدارەدانی ئەو زیندانیانە، لێکەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوابەدوای پشتڕاست کرانەوەی حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانیی سیاسیی کورد لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، نامەیەکی ئاراستەی ئەحمەد شەهید کرد.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران - ژنێڤ له‌نامه‌یه‌ک دا بۆ ئه‌حمه‌د شه‌هید، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ پرسی مافی مرۆڤ له‌ئێران، داوای ڕاگرتنی سزای له‌سێداره‌دانی محه‌مه‌د عبدوڵڵاهی و مسته‌فا سه‌لیمی دوو زیندانی سیاسی کوردی کرد.
محەمه‌د عه‌بدوڵڵاهی ڕێکه‌وتی ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٢، له‌لایه‌ن له‌دادگای ئینقلابی شاری مهابادەوە بە سەرۆکایەتی دادوه‌ر جواد کیا به‌تاوانی موحارب، ئه‌ندامه‌تی له‌یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سەپێنرا و دیوانی باڵای حکوومەتی ئیسلامی سزاکه‌ی پشتڕاست کرده‌وه.
هەروەها مسته‌فا سه‌لیمی به‌تاوانی \"موحارب و مه‌ترسی بۆ سەر ئه‌منیه‌تی میللی\"، له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە حوکمی لەسێدارە دانی بۆ بڕایەوەو ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی ئەوستانی کوردستان و دیوانی باڵای وڵاتەوە تەئید کراوەتەوە.
بە وتەی هاووبەندییەکانی مستەفا سەلیمی، بەرپرسانی زیندانی شاری سەقز هەتا ئێستا چەندین جار ئەو زیندانییە کوردەیان بانگهێشتی بەشی ئیجرای ئەحکامی نێو زیندان کردووە و لەمەڕ بەڕێوە بردنی حوکمەکەی هەڕەشەیان لێ کردووە و ئەو کارەش تەنیا بە مەبەستی دروست کردنی فشاری دەروونی بۆ سەر ئەو زیندانییە کوردە، بووە.
هاوکات کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران - ژنێڤ، که‌مپه‌ینێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی \"اتحاد برای ایران\" بە مەبەستی پێشگیری له‌سێداره‌دانی ١٦ زیندانی – چالاکی مەزهەبیی کورد رێک دەخات.