IHRO نوێنەری خۆی رەوانەی بناری قەندیل كرد
15:10 - 26 خەزەڵوەر 2711
كوردپا- ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردەوە، رێكخراوی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ (IHRO) بە ناردنی نوێنەر بۆ بناری قەندیل لێكۆڵینەوە لەو چەكانە دەكات كە لەلایەن ئێران و توركیەوە لە بناری قەندیل و ناوچە سنووریەكانی هرێمی كوردستانەوە بەكار هاتوون.
دانیێڵ سمس، نوێنەری تایبەتیی رێكخراوی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ كە بۆ لێكۆڵینەوە سەردانی بناری قەندیلی كردووە، وتوویەتی: ئەم پرسە لە راگەیەندنەكان زۆر باسی لێوە كراوە، بۆیە (IHRO)یش بە پێویستی زانیوە لە نزیكەوە لێكۆڵینەوە لەو رووداوانە بكات كە لەو ناوچانە روویان داوە.
نوێنەری تایبەتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وتووشیەتی:\"هاتووین بزانین چ جۆرە چەكێك بەكار هاتووە و هەروەها چ كاریگەرییەكی لەسەر دانیشتوانی ئەو ناوچانە هەبووە\".
كۆمەڵێك رێكخراوی مەدەنی و رۆژنامەنووس بە نیازن سكاڵا بەدژی ئێران و توركیە تۆمار بكەن و نوێنەری رێكخراوی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤیش لەم بارەوە بەڵێنیی هاوكاریی پێداون.
راپۆرتی ئەو لێكۆڵینەوە و سەردانەی نوێنەری (IHRO) دواتر ئەكرێتە راپۆرتێك و بڵاو دەكرێتەوە.
پێشتر لیستەی هاوپەیمانیی كوردستان لە پارلەمانی عێراقیش داوای لە حكوومەتی ناوەندیی عێراق كردبوو كە بەهۆی تۆپبارانی سپای پاسادارنی حكومەتی ئێران و هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە لە ناوچە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سكاڵا بەدژی ئەو دوو وڵاتە تۆمار بكرێت.
لە كۆتایی مانگی پووشپەڕی ساڵی 1390ی هەتاویدا سپای پاسدارانی ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە دوو حەفتە ناوچە سنوورییەكانی بناری قەندیلی تۆپباران كرد و لەنێو و لە ئەنجامدا لە نێوان سپای پاسداران و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پەژاك) شەڕ و پێكدادان هاتە ئاراوە و كوژران و بریندار بوونی هەر دوولای لێكەوتەوە و بە سەدان بنەماڵەی ناوچە سنووریەكانی هەرێم ئاوار بوون و زیانێكی زۆری مادیشی لێكەوتەوە.
لەلایەكی دیكەشەوە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە هێرشی ئاسمانی و بۆردومانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستانیان دەست پێكرد كە بەو هۆیەوە نزیك بە 10 هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی و ئێستاش ناوبەناو ئەو هێرشانە هەر بەدەوامن.