BDP لە دیاربەكر و ئەستەمبۆڵ خۆپیشاندانێكی بەرین رێك دەخات
16:35 - 26 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: پارتی ئاشتی و دێمۆكراسی بەنیازە لە رێكەوتی 29 و 30 خەزەڵوەردا لە كاردانەوە بە گیرانی ئەندامەكانی خۆپشاندانێكی بەرینی جەماوەری بە مەبەستی كۆتایی هێنان بەو شەپۆلە گیرانە رێك دەخات.
ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بۆ بەدواداچوونی زیاتر لەم بارەوە وتووێژێكی تەلەفۆنیی لەگەڵ محەممەد ئەرەن رۆژنامەنووسی كورد لە دیاربەكر ئەنجامدا و ناوبراویش وتی: رێكخستنەكانی بەدەپە و هەروەها پارتی دەتەپە كە پێشتر لەلایەن دەوڵەتی توركیەوە بە نایاسایی راگەیەنرا داوایان لە جەماوەر كردووە بۆ پێشگیری لە ئۆپەراسیۆنی ئەرتشی توركیە بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان و هەروەها ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەستبەسەر كرانی ئەندامانی BDP و كۆمەڵەی جڤاكی كوردستان (KCK) لەو دوو رۆژەدا خۆپیشاندانێكی بەرینی جەماوەری رێك بخرێت.
محەممەد ئەرن ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە زیاتر لە 3 هەزار كەس لە توركیە دەستبەسەر كراون كە زۆرێكیان لە ئەندامانی BDP وKCK پێك دێن و باقیەكەشیان لە چالاكانی مەدەنی، سیاسی و چاپەمەنین كە زۆریان لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی توركیەوە گیراون.
بە وتەی عەبدوڵڵا دەمیرتاش لێپرسراوی شارەوانیی سووری دیاربەكر رۆژی 29ی خەزەڵوەر ئەو خۆپیشاندانە لە دیاربەكر و رۆژی 30ی خەزەڵوەریش لە ئەستەمبۆڵ بەڕێوە دەچێت.
لێپرسراوانی بەدەپە لەو باوەڕە دان كە حكوومەتی توركیە بە شێوەیەكی راستەوخۆ ئەندامەكانی ئەوانی كردۆتە ئامانج و دەیهەوێتاوانباریان بكات، بەڵام ئەوان بێدەنگ نابن و لە خەبات بەردەوام دەبن.
بڕیار بووە ئەو خۆپیشاندانە جەماوەرییە نزیك بە 20 رۆژ لەمەو پێشتر ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی بۆمەلەزەكەی شاری وان وەدوا خراوە.