88 ئاسەواری مێژوویی و گەشتیاریی شاری مەهاباد چوونە ریزی شوێنەواری میللیەوە
14:58 - 28 بەفرانبار 2711
كوردپا: ٨٨ ئاسەواری مێژوویی، گەشتیاری و سەنایعی دەستی شاری مەهاباد وەكوو شوێەنواری میللی تۆمار كراون.
شاری مەهاباد بە بوونی شوێنەواری كەونارایی و مێژوویی بە یەكێك لە سەرنجڕاكێشترین شارەكانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا دێتە ئەژمار.
هەواڵدەریی ئیرنا لەزاری حەمید رەزا رەزایی لێپرسراوی ئیدارەی میراس فەرهەنگیی مەهابادەوە بڵاوی كردەوە، سەرەڕای ئەوەی كە ٨٨ ئاسەواری ئەو شارە وەكوو شوێنەواری میللی تۆمار كراون، بەڵام هێشتا٥٠ ئاسەواری دیكە ماون كە تۆمار بكرێن.
\"فەخرەقا\" بە یەكێك لە ئاسەوارە هەرە مێژووییەكانی ئەو شارە دێتە ئەژمار و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی\"فراورتیش\" یەكەمین پادشای ماد.
ئاسەوارە مێژوویی و گەشتیارییەكانی دیكە بریتین لە: ئەشكەوتی سەهۆلان، \"بردە كنتە\"، حەمامی میرزا رەسووڵ، حەمامی لەج و مزگەوتی سوور.
هەر لەو پێوەندییەدا نزیك بە ١٠٠ تەپۆڵكە و بینای مێژوویی لە شاری مەهاباد و گوندەكانی دەورووبەری بە هاوكاریی سازمانی میراس فەرهەنگی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ناسێنراون.

ئەشکەوتی سەهۆڵان
\"فەخرەقا\" بە یەكێك لە ئاسەوارە هەرە مێژووییەكانی ئەو شارە دێتە ئەژمار و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی\"فراورتیش\" یەكەمین پادشای ماد.
مزگەوتی سوور
ئاسەوارە مێژوویی و گەشتیارییەكانی دیكە بریتین لە: ئەشكەوتی سەهۆلان، \"بردە كنتە\"، حەمامی میرزا رەسووڵ، حەمامی لەج و مزگەوتی سوور.
حەمامی میرزا رەسوول