693 كەس لە پارێزگای كوردستان گیانیان لە دەست داوە
12:49 - 10 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا 693 هاووڵاتی لە پارێزگای كوردستان بە هۆی رووداوی جوراوجۆرەوە گیانیان لە دەست داوە.
ناوەندی پزیشك قانوونی پارێزگای كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەو ئامارە بە نیسبەت ساڵی رابردووە (1389) لە سەدا حەوت دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.
هەواڵدەریی میهر لە زاری غوڵامڕەزا هومایۆن پوور لێپرسراوی گشتیی پزشكی قانوونی پارێزگای كوردستانەوە بڵاوی كردەوە، لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی 1389دا 742 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە ناوەندەكەمان تۆمار كراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەو لێپرسراوە وتیشی، ئاماری لەناو بردنی ئاولەمە ( جنین) لە ساڵی1390 بە نیسبەت ساڵی پێشوو لەسەدا پێنج زیادی كردووە.
هومایون پوور هۆكاری گیان لە دەستدانی ئەو 693 هاووڵاتییەی پارێزگای كوردستانی گەڕاندەوە بۆ، رووداوی هاتوچۆ، بەربوونەوە لە بەرزایی، رووداوی سروشتی و توندوتیژیی سەر شەقام.