5 هاووڵاتیی خەڵكی سەردەشت لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كران
16:06 - 30 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سەردەشت ژمارەیەك هاووڵاتیی ئەو ناوچەیەیان دەستبەسەر كردووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا 5 كەس لە هاووڵاتییانی ئاوایی \"سنجوێ\" لە ناوچەی ئالانی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كران.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لە \"ورمێ\"وە رایگەیاند، نەوزاد ئەحمەدی كوڕی شەریف، محەممەد رەسووڵی، ساڵح ئیسماعیلی كوڕی عەبدوڵڵا، ئاوات ئەلیاسی كوڕی ساڵح و كاوە محەممەد پووریان كوڕی میرزا لە دەستبەسەر كراوەكانن.
ئەو هاووڵاتییانە سەرەتا براونەتە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێو دواتریش رەوانەی زیندانی گشتیی شاری ورمێكراون.
شوێنی راگیرانی دەستبەسەر كراوەكان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بنەماڵەكانیان راگەیەندراوە، بەڵام ئەو بنەماڵانە هەتا ئێستا هەواڵی دەستبەسەر كردنی ئەو چەند كەسیان پژڕاست نەكردۆتەوە.
بە وتەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ئاوایی \"سنجوێ\" لەژێر چاوەدێریی ئەمنیەتیی دایە و هاتوچۆ ئەو گوندە لەلایەن هێزە نیزامییەكانی سپای پاسدارانەوە كونترۆڵ دەكرێت و ئەو كارە كونترۆڵی دانیشتوانی گوندەكەشی گرتۆتەوە.
بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای ساڵی 1391وە هەتا ئێستا 200 هاووڵاتیی كوردلە ناوچە جیاجیاكانی كوردستانی ئێران بە تاوانی سیاسی و فەرهەنگی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.