5 بەرهەمی سینەماكارانی كورد بەشداری دەیەمین فێستیڤاڵی "چاوی سێیەم" بوون
14:33 - 6 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە كۆی 19 كورتە فیلم كەلە وڵاتی ئێرانەوە لە دەیەمین خولی فێستیڤاڵی ئاسیایی كورتە فیلمی \"چاوی سێیەم\" بەشداریان كردووە، 5 بەرهەمی سینەماكارانی كوردی ئێرانی تێدایە.
پایەگای خەبەریی كورتە فیلم بڵاوی كردەوە كە ئەو فێستیڤاڵە تایبەتی دەرهێنەرانی قاڕەی ئاسیایە و لە دوو بەشی پێشبڕكێدا فیلمە سینەمایی و كورتەەكان تێیدا پیشان دەدرێن و لە وڵاتی ئێرانەوە 19 بەرهەم بەشداری ئەو فێستیڤاڵە بوون كە 5 بەرهەمی سینەماكارانی كوردی ئێرانیش تێیدا بەرهەمەكانیان پیشان دەدرێت.
كورتە فیلمەكانی زەمینی فووتباڵ لە دەرهێنانی \"جەلال نەسیری هانیس\"، كۆڵانەكەی پشت ماڵمان، لە دەرهێنانی \"شیلان سەعدی\"، چوون، لە دەرهێنانی \"سالم سەڵواتی\"، شیلەی بەرد لە دەرهێنانی \"ستار چەمەنی گوڵ\" و دەنگی باران لە دەرهێنانی \"جەلال ساعیدپەنا\" پێنج بەرهەمی سینەماكارانی كوردن كە بۆ ئەو فێستیڤاڵە هەڵبژێردراون.
دەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی \"چاوی سێیەم\" لە رێكەوتی 1ی بەفرانبار دەستی پێكردووە و هەتا 9 بەفرانباری 1390ی هەتاوی لە شاری \"بۆمبای\" وڵاتی هێند بەڕێوە دەچێت.