232 گوند لە پارێزگای كرماشان بە تانكی ئاوی خواردنەوەیان دابین دەكرێ
19:39 - 26 رێبەندان 2711
كوردپا: 232 گوندی سەر بە پارێزگای كرماشان بە هۆی نەبوونی ئاوی لوولە كێشی بە تانكی ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین دەكەن.
هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردەوە، نەبوونی ئاوی خاوێن و خواردنەوە یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی گوندەكانی دەورووبەری كرماشانە و ئێستا سەرجەم 232 گوندی دەورووبەری شاری كرماشان لە ئاوی خواردنەوە بێبەرین و بە تانكر ئاوی خواردنەوە دابین دەكەن.
پێتریش هەواڵدەریی میهر لە راپۆرتێكدا لەمەڕ نەبوون و كەمیی ئاوی خواردنەوەی گوندەكانی دەورووبەری سەحنە نووسیبووی: دانیشتوانی گوندەكانی، شەریف ئاوا، سەدرئاوا، گورگوەند، هەرێزئاوا و چەقاگلان بەهۆی نەبوونی ئاوی خاوێنی خواردنەوە لەگەڵ كێشە بەرەوڕوون و بۆ دابین كردنی ئاو ناچارن لە كانی و كارێزەكانی دەورووبەری گوند كەڵك وەربگرن.