پیرانشار؛ ٢٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی سەباح بێوارە
١٦ی جۆزەردانی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٣ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی لاوێکی خەڵکی پیرانشاربە ناوی "سەباح بێوارە"، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەسبەسەرکرانییەوە تاکوو ئێستا یەک جار پێوەندیی لەگەڵ بنەماڵەکەەی گرتووە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
ئەم سەرچاوەیە وتیشی: بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سەباح بێوارە بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.
شەوی پێنجشەممە ٢٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٥، "سەباح بێوارە" لاوی ٢٣ ساڵانی کوردی خەڵکی گوندی "کەڵەکین" سەر بە شاری پیرانشار، بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بە بێ بەڵگەی دادوەری، بە شێوەی توندوتیژ دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەتییەکانیش لەمبارەوە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.