سنە؛ حوکمی سێدارەی محەممەد ئەحمەدی جێبەجێ کرا
12:15 - 27 جۆزەردان 2726
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "محەممەد ئەحمەدی" خەڵکی سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئقەست" دەسبەسەر و پاشان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا.
تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.