پیرانشار؛ ١٦ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی خالید حەسەنزادە

16:00 - 23 جۆزەردان 2726

٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٦ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی خالید حەسەنزادە، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەسبەسەرکرانییەوە تاکوو ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: خالید حەسەنزادە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە.

ئەم هاووڵاتییە ١٦ ڕۆژ پێش ئێستا بە بێ بەلگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

خالید حەسەنزادە خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.