بانە؛ برینداربوونی ناسێح خودایی، کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان

21:41 - 21 جۆزەردان 2726

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥، لاقی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ناسێح خودایی" خەڵكی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە، بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکان بە بێ هۆشداریدانی پێشوو لە سنووری "سوورکێو"ی بانە تەقەیان لەم هاووڵاتییە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە.

ناسێح خودایی لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٧ـە، خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.