بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی مەنسوور قادرزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
21:34 - 21 جۆزەردان 2726
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەنسوور قادرزادە" تەمەن ٤٣ ساڵان، کوڕی ئەحمەد و دانیشتووی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.
مەنسوور قادرزادە خەڵکی گوندی "قالوێ زەندان"ی مەهاباد و دانیشتووی "میراوێ"ی بۆکانە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵذروەکان دژی مەنسوور قادرزادە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.