بانە؛ موتەلیب خەیبەری هاووڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە سەری کوژرا

21:30 - 21 جۆزەردان 2726

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موتەکیب خەیبەری" خەڵكی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی، هێزە نیزامییەکان لە سنووری "چۆمان"ی بانە، بە بێ هۆشداریدانی پێشوو تەقەیان لە سەری ئەم هاووڵاتییە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە لەکاتێکدا لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێ کراوە کە هیچ کاڵایەکی قاچاخی پێ نەبووە.

سەرچاوەکە وتیشی: تەرمی موتەلیب ڕيوانەی نەخۆشخانەیەکی بانە کراوە و تاکوو ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

موتەلیب خەیبەری، خەڵکی گوندی "ساڵە" سەر بە شاری بانە، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.