سەراوڵە/ئیلام؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی ئاروین حوسێنی، مێرمنداڵی ١٦ ساڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
12:44 - 19 جۆزەردان 2726
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥، "ئاروین حوسێنی"، مێرمنداڵی ١٦ ساڵانی خەڵكی "سەراوڵە" سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم مێرمنداڵەیان دەسبەسەر کردووە.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئاروین حوسێنی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.