نەغەدە؛ داواکاریی دادگاییکران و پێڕاگەیشتن بە دۆسییەی مەنسوور عەبدوڵڵازادە دەرچوو

08:32 - 18 جۆزەردان 2726

١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٥؛  دۆسییەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەنسوور عەبدوڵڵازادە" تەمەن ٤١ ساڵان و خەڵکی گوندی "خەلیفان" سەر بە شاری نەغەدە، بە دەرچوونی داوکاریی دادگاییکران لەلایەن لقی لێکدانەوەی دداگای گشتی و ئینقلابی نەغەدە ڕادەستی دادگای ئەم شارە کرد.

 بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، دۆسییەی مەنسوور عەبدوڵڵازادە بە دەرچوونی داواکاریی دادگاییکردن و پێڕاگەیشتن سەبارەت بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە گرووپەکانی دژبەری وڵات" لەلایەن لقی لێکدانەوەی دادگای گشتی و ئینقلابی نەغەدەوە دەرچووە و ڕادەستی دادگای ئەم شارە کراوە.

ڕۆژی شەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، ئەم هاووڵاتییە کوردە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، ئەم هاووڵاتییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، مەنسوور عەبدوڵڵازادە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە مەاڵەکەی خۆیدا و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هەروەها هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلەیەکدا گرت.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنی مەنسوور عەبدوڵڵازادەدا دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەیان شکاندووە.

مەنسوور عەبدوڵڵازادە خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.