پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕوویانەی مانی عەبدوڵڵازادە و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار
22:54 - 12 بانەمەڕ 2726
ڕۆژی شەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی «مانی عەبدوڵڵازادە» خەڵکی گوندی «دربکه» سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵی باوکی دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.