ورمێ؛ دەسبەسەرکرانی یووسف کولۆنەک‌زاده، وەرگێڕ و مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

21:16 - 12 بانەمەڕ 2726

١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، یووسف کولۆنەک‌زاده، وەرگێڕ و مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم مامۆستایەی زمانی کوردیان دەسبەسەرکردووە.

ئەم سەرچاوەیە وتی: ئەم هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و تاکوو ئێستا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەری بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی یووسف کولۆنەک‌زاده زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.