مەهاباد؛ حوکمی سێدارەی عەبدولقادر ڕەسووڵی، بەندکراوی کورد جێبەجێ کرا

13:03 - 6 جۆزەردان 2726

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٥، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "عەبدولقادر ڕەسووڵی" خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە پاش ئاخرین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی جێبەجێ کراوە.

ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددە هۆشبەر" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

عەبدولقادر ڕەسووڵی خێزاندار بووە و دوو منداڵی هەیە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە کوردە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.