تاران؛ دەسبەسەرکران و دەستداگرتن بەسەر کەلوپەلی ئێلێکترۆنیی مەجید کەریمی(ڕەهوەرد) شاعیر و نووسەری کورد

11:29 - 30 بانەمەڕ 2726

شەوی پێنجشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٥، مەجید کەریمی ناسراو بە مەجید ڕەهوەرد، شاعیر، نووسەر و وانەبێژی زمانی کوردیی خەڵکی شاری قووچان سەر بە پارێزگای خوراسان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە تاران دەسبەسەر کرا و کەلوپەلە ئێلکترۆنییەکانیشی دەستیان بەسەردا گیرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم شاعیرە کوردە و دەستیان بەسەر مۆبایل و لەپتابەکەیدا گرتووە.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: ئەم نووسەرە کوردە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، ڕۆژی هەینی ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥ لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی تاران ئازاد کراوە.
مەجید کەرەمی ناسراو بە مەجید ڕەهوەرد، لە چالاکانی ناسراوی بواری زمان و وێژەی کوردییە و "چراخپە" کۆمەڵە شێعری کوردی (کرمانجی) و " آوای تبعید بر گستره ادبیات و فرهنگ" تایبەت بە زمان و وێژەی کوردی لە بەرهەمەکانی ئەم شاعیرە کوردەن.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم نووسەرە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.