جوانڕۆ؛ ئەمیر سوبحانی هونەرمەندی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
11:20 - 30 بانەمەڕ 2726
ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٥، ئەمیر سوبحانی، هونەرمەندی کوردی خەڵكی جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ دەرکردنی بڕیاری دەسبەسەرکرانی کاتی، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هونەرمەندە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر و بە دەرکردنی بڕیاری دەسبەسەرکرانی کاتیی ١٠ ڕۆژەوە، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان کرا.
ئەم هونەرمەندە پێشتر بانگی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە، دەسبەسەر و لێپرسینەوەشی لێ کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەمیر سوبحانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.