ورمێ؛ مەجید دەرویشنژاد، ئەکتەر و دەرهێنەری سینەما و تێئاتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٥؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مەجید دەرویشنژاد، ئەکتەر و دەرهێنەری سینەما و تێئاتری خەڵکی ورمێ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارە ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ناوەڕاستەکانی مانگی بانەمەڕی ١٤٠٥، ئەم ئەکتەرە کوردە بە بیانووی بانگهێشت بۆ کۆبوونەوە لەلایەن حۆجەت ئەسغەری، بەرپرسی کۆمەڵگەی فەرهەنگیی ورمێ، بانگهێشتی ئەم شوێنە کرا و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتیشی: مەجید دەرویشزادە بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتیی "پلە٩"ی ورمێ کراوە و پاش ٦ ڕۆژ لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
مەجید دەرویشزادە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی کورد لە بواری سینەما و تێئاتر لە ورمێیە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە .