ورمێ؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی فرووزان نەوجەوان(ئیسلامی)، مامۆستای زمانی ئینگلیزی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

10:05 - 26 بانەمەڕ 2726

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٥، فرووزان نەوجەوان(ئیسلامی) خەڵکی ورمێ، مامۆستای زمانی ئینگلیزی و بەرپرسی ئاکادێمیای زمانی "نەوجەوان" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لەم شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم مامۆستای زمانی ئینگلیزییەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتیشی: فرووزان نەوجەوان(ئیسلامی) لە بلاگێرە ناسراوەکانی کورد لە ورمێیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە .