بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سەیدعەلی قوڕەیشی، هونەرمەند و گۆرانیبێژ/ ٤ ڕوژ ناڕوونیی چارەنووس
۲۵ی بانەمەڕی ۱۴۰۵؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "سەیدعەلی قوڕەیشی" هونەرمەندی خەڵکی و خۆشەویستی خەڵکی بۆکان، هێشتا چارەنووسی نادیارە و سەبارەت بە شوینی ڕاگیرانیشی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پاریزەر و چاوپێکەوتن و پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتراستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە کوردپای وت؛ شەوی دووشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٥، "سەیدعەلی قوڕەیشی" بە هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەی و بە بی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نییە و هێزە ئەمنییەتییەکان لەەمبارەوە وڵامێکی ڕوون نادەنەوە.
سەیدعەلی قوڕەیشی لە هونەرمەندانی ناسراو و خەڵکیی بۆکان لە بواری گۆرانیبێژییە کە ساڵانێک لە بواری مۆسیقای فۆلکلۆر و سونەتیی کوردی چالاکیی هەبووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ناوەندە ئەمنییەتییەکان لەەمبارەوە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.